له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پزیشكی چینی دا ده‌ركه‌وتووه، كه توێكلی شووتی كاریگه‌ریه‌كی چالاكی هه‌یه، له چاره‌سه‌ركردنی پێنج جۆری نه‌خۆشی، له‌وانه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن‌و هه‌وكردنی گۆرچیله‌كان‌و گیرخواردنی میزو هه‌ڵئاوسان‌و قه‌بزی درێژخایه‌ن .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه كه له په‌یمانگای پزیشكی ئه‌نجام دراوه‌و له‌سه‌ر گۆڤاری چینی بلاوكرایه‌وه، زانایان پاش ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن نه‌خۆش له ناوچه جیاوازه‌كانی چین كه ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو، گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئامۆژگاری تووشبووانی به‌رزی پاله‌په‌ستۆی خوێن ده‌كه‌نه‌وه، به وشككردنه‌وه‌ی توێكلی شووتی و ئینجا ووردكردنی، دواتر ده گرام بكرێته ناو ئاوه‌وه‌و چه‌ند پله‌یه‌ك بكولێنرێت، ئینجا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌بێ وه‌ستان ڕۆژانه بدرێت به نه‌خۆشه‌كه .
هه‌روه‌ها ئامۆژگاری نه‌خۆشانی هه‌وكردنی گۆرچیله‌كان ده‌كات، به پارچه پارچه‌كردنی توێكلی شووتی بۆ پارچه‌ی بچووك‌و دواتر بخرێته ناو ئاو له‌سه‌ر ئاگر دابنرێت تا ده‌كولێت و ئینجا له‌ناو شووشه‌یه‌كی پته‌و و داخراو دابنرێت، پاشان ڕۆژانه یه‌ك ملاك بدرێت به نه‌خۆشه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و توێكلی شووتی پارچه‌پارچه بكرێت و له‌گه‌ل سپێنه‌ی هێلكه تێكه‌ڵاو بكرێت، پاشان بۆ ماوه‌ی پێنج خۆله‌ك له‌سه‌ر ئاگر دابنرێت، ئینجا ڕۆژانه به ساردكراوی بۆ ماوه‌ی پێنج هه‌فته بخۆرێته‌وه ئه‌وا باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشی گیرانی میز.
|