له میانی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (المصر الیوم) چه‌ند زانایه‌كی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف باسیان له حوكمی نوێژكردن به تی‌شێرتێك، كه وێنه‌ی یاریزانایانی تۆپی پێی هه‌ڵگرتووه، به پێی راپۆرته‌كه زانایانی ئه‌زهه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ن، كه نوێژ به‌و تیشێرتانه‌ی وێنه‌ی یاریزانایانیان هه‌ڵگرتووه مه‌كروهه، چونكه ئه‌و كاته نوێژخوێن له‌ناو نوێژه‌كه‌ی دایه‌و، پێویسته وێنه‌یه‌كی به لاشه‌یه‌وه نه‌بیت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا نوێژه‌كه‌ی دروسته چونكه هه‌موو مه‌رج‌و روكنه‌كانی تێدا هاتۆته جێ. |