دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناكۆكی له‌ره‌له‌ری رادیۆیی بڕیاردرا، كه فریكوێنسی رادیۆی (ده‌نگی زانایان) زمانحاڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، بگۆڕدرێت بۆ فریكوێنسێكی تر، له ئێستادا رادیۆكه گوازراوه‌ته‌وه بۆ 102،7 FM، و بیسه‌رو هه‌وادارانی ده‌توانن گوێبیستی ببن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز شێخ ئاوات نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ناوبراو، به سایتی زانایانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستمان كرد، كه له‌ره‌له‌ری رادیۆكه‌مان له‌گه‌ڵ رادیۆیێكی دیكه‌ی لۆكاڵی ناوشاری هه‌ولێر تێكه‌ڵ بووه‌و، نه‌ده‌كرا له یه‌ك كاتدا دوو ڕادیۆی جیاواز له یه‌كتر له‌سه‌ر یه‌ك فریكوێنس په‌خش بكرێن، كه هه‌ر ئه‌مه ببووه هۆی هه‌راسانكردنی گوێگرانمان، بۆیه بڕیارماندا كه فریكوێسێكی دیكه بۆ رادیۆكه هه‌ڵبژێرین.
ئه‌مه‌و هه‌ر به‌هه‌مان بۆنه‌وه، به‌ڕێزیان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد: كه وێڕای گۆڕینی فریكوێنس، گۆڕانكاری له تێكڕای پڕۆگرام‌و به‌رنامه‌كانی رادیۆ كراوه، به‌ڕێزیان زیاتر گوتی: به‌رنامه‌و بابه‌تی نوێ‌و هه‌مه‌ڕه‌نگ سیمای تازه‌ی رادیۆی ده‌نگی زانایان ده‌بێ‌و، به پشتیوانی خوای گه‌وره درێغی ناكه‌ین‌و، هیواشمان وایه كه هاوڕێ‌و گوێگرانمان به به‌شداری‌و پێشكه‌شكردنی راو سه‌رنجی به‌رده‌وامیان، پشتیوان‌و هاریكاربن.
بۆ په‌یوه‌ندی‌و هه‌ر تێبینی‌و سه‌رنجێك ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن، به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه:
شێخ ئاوات نه‌قشبه‌ندی- به‌رپرسی رادیۆ
07504934377
مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی- به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان
07504522305
یان ئه‌م ئیمه‌یله:
d_zanayan@yahoo.com |