له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له قوتابخانه‌یه‌كی شاری درعای سوریا گیراوه، چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌منی سوری به خراپترین شێوه ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری گه‌نجێك ده‌ده‌ن، كه چه‌ندین جار داوای لێده‌كه‌ن كڕنۆش بۆ وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ببات، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌وانیش به خراپترین شێوه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری ده‌ده‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی (العربیة) له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌شار ئه‌سه‌د به چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی ئه‌و وڵاته‌ی گووتووه: ئه‌و كاره‌ی چه‌ند كه‌سێك له ئه‌من‌و سوپای سوریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كاتێك داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن كڕنۆش‌و سوجده بۆ وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ببه‌ن یان له جیاتی (لا إله إلا الله) ده‌بێ بڵێن: (لا إله إلا الله البشار)، به‌شه‌ر ره‌تی نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام گووتوویه‌تی: ئه‌وانه ته‌عبیر له رای ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، نه‌ك سیاسه‌تی سوریا بێت. |