مه‌لا رسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
به‌رواری 13/9/2011سێ شه‌ممه به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی یادكردنه‌وه‌ی 41 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق وئاماده‌بوونی كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق له‌باره‌گای لقی سۆران كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌رێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تی شێوازی به‌رزڕاگرتنی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان باس و گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێ‌و شوێنی تایبه‌ت به‌و یاده دیاری كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌وه كرایه‌وه ، كه‌یاده‌كه بایه‌خی تایبه‌تی پێبدرێ وبه‌شكۆمه‌ندی و به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رم وگوڕ پێشوازی له‌میوانه‌كان بكرێ‌و،
كۆبونه‌وه‌كه‌ش به‌چه‌ندین پێشنیار‌و سه‌رنجه‌وه له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه كۆتای پێهات.
|