به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ده‌یلی میل)ی به‌ریتانی: هه‌فته‌ی رابردوو له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له ئه‌مه‌ریكا، پۆڵیس كڵێسایه‌كی داخست‌و، هه‌موو ئه‌ندام‌و فه‌رمانبه‌رانی كڵێساكه‌شی ده‌ستگیركرد، كه ژماره‌یان 30 كه‌س بوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری كڵێساكه شكاتی ئه‌وه‌یان كردبوو، كه هاموشۆكه‌رانی كڵێساكه كاری به‌دره‌وشتی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌و رۆژنامه‌كه له‌زاری وته‌بێژ به‌ناوی پۆڵیسی ناوچه‌كه بڵاویكردۆته‌وه: دوای ئه‌وه‌ی كه بۆمان ده‌ركه‌وت هاموشۆكه‌رانی كڵێساكه، له ژێر ناوی (په‌یوه‌ندی پیرۆز) كاری به‌دڕه‌وشتی ئه‌نجامده‌ده‌ن، بڕیارماندا به ده‌ستگیركردنیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: سه‌رپه‌رشتیارو دامه‌زرێنه‌ری كڵێساكه، كه ناوی (ئیلیز تریسی)ه، ئه‌مه جاری سێیه‌مینه كاری له‌م جۆره ئه‌نجام ده‌دات‌و، پێشتریش له هه‌ریه‌ك سیاتل‌و واشنتۆن به‌م كاره تۆمه‌تباركراوه.
جێگه‌ی باسه: كه پێگه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی فه‌رمی كڵێساكه، به‌ر له داخستنی، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه (كڵێساكه‌یان گرنگی به موماره‌سه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌ش‌و لار ده‌دات‌و، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی پیرۆز دروست ده‌كات). وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاری داوێنپیسی‌و به‌دڕه‌وشتی.
|