مه‌لارسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
لهسهردانێكیدابۆناوچهی چۆمان شاندێكی لقی سۆران به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق وبه‌یاوه‌ری به‌رێز مامۆستا مه‌لاوه‌یسی مهلاسه عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران .له‌باره‌گای تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان وبه ئاماده‌بوونی هه‌ردوو به‌رێزان مه‌لا یوسف احمد تێبینه‌ری ئه‌و قاف ومهلافرمان محمد به‌رپرسی ناوچه‌ی زانایان .له‌گه‌ل زانایانی سنوره‌كه كۆبوونه‌وه .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی سهرسنورورو تۆبارانكردنی له‌لایه‌ن ئێران وتوركیاوه خرانه به‌رباس وگفتوگۆ.
پاشان هه‌لوه‌سته له‌سه‌ر رێنمای وراسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌و قاف كرایه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی گوتاری ئاینی له‌كوردستان.ئه‌مه‌و مامۆستایانی ئاینی دوپاتی پشتگیری وپابه‌ندبوونی خۆیان دوباره‌كرده‌وه بۆبریارو رێنماییه‌كان.
دواتر شانده‌كه سه‌ردانی ههردووبارهگای ناوچه‌ی چۆمانی (پ.د.ك) وكۆمیته‌ی (ی.ن.ك) كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرس وئهندامانهوه به‌گه‌رمی پێشوازی كران و له دیدارێكدا چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ناوچه‌كه باسی لێوه كرا‌و، رۆلی زانایانیش له‌وناوچه‌دا له‌مه‌ڕ هه‌لوێستی ئاینی ونیشتمانی وخه‌مخۆریان بۆ ناوچه‌كه به‌رزنرخێنرا.
|