مه‌لارسول سیتكانی : راگه‌یاندنی لق
شاندێكی لقی سۆران كه‌پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لاخالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق وهه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا مسته فا باپشتی ،مامۆستا مه‌لاوه‌یسی مه‌لا سه‌عید كارگێرانی لق .
سه‌ردانی ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوچه به‌رێز مه‌لا مسلح سرێشمه‌ی وئه‌ندامانی ناوچه وزانایانی سنوره‌كه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ل زانایانی سنوره‌كه شانده‌كه باسی له رۆل وچالاكی ناوچه‌كه‌و مامۆستایانی ئاینی كرد‌و پێگه‌و خه‌مخۆری مامۆستایانیان به‌بایه‌خه‌وه هه‌لسه‌نگاند.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له رێنمای وراسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌و قاف كراسه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی وشێوازی گوتاری ئاینی له‌كوردستان .
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش مامۆستایانی سنوره‌كه پالپشتی و پابه‌ندبوونی خۆیان بۆرێنماییه‌كان دوپاتكرده‌وه وخۆشحالی خۆیان بۆسه‌ردانه‌كه ده‌ربڕی.
شایه‌نی وتنه هه‌رله‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا شانده‌كه به‌شداری كرد له‌پرسه‌ی خوالێخۆشبوو(عارف ئه‌حمه‌د)سێناوه‌ی باوكی مامۆستامه‌لا جه‌وهه‌ر پێش نوێژ‌و وتارخوێنی گوندی.
|