یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كریستیانه‌كانی شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه كاتێك داوای داخستنی یانه شه‌وانه‌ییه‌كان و شوێنه‌كانی رابواردنیان كردووه.
(م. جه‌عفه‌ر گوانی) ووته‌بێژی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بۆ كوردی‌و ووتی: كوردستان نه‌ته‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌و ئاینه‌كانه‌و پێویستیشه هه‌موویان به‌شداری بكه‌ن له‌بنیاتنانی.
یه‌كێتی زانایان راشیگه‌یاند، كریستیانه‌كان خاوه‌نی عورف و عاده‌تی خۆیانن و سنووریان بۆ هه‌موو شتێك هه‌یه‌و ئه‌وه دووه‌م هه‌ڵوێستی جوانی ئه‌وان بووه له‌ماوه‌ی رابردوودا كاتێك داوای داخستن و نه‌هیشتنی ئافره‌تی له‌شفرۆشیان له‌شارۆچكه‌كه‌یان كردبوو، ئه‌وانه‌ش هه‌مووی جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
كوردی‌و - هه‌ولێر - ئه‌ڵوه‌ند كوێستانی
|