یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات   
چه‌ند چالاكیه‌كی لقی ڕانیه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/11/2011 : 11:12:27
قه‌باره‌ی فۆنت
چه‌ند چالاكیه‌كی لقی ڕانیه‌
ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه‌/م.عبدالرحمن
له‌به‌رواری( 17/11/2011 )لقه‌كه‌مان به‌شداری كرد له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی ئه‌وقاف، كه‌ له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ئه‌نجامدرا بوو ، شایه‌نی باسه‌ به‌رپرسی لق ووته‌یه‌كی به‌نرخی ئاڕاسته‌ی ئاماده‌بوان كرد ، كه‌تیای دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و(ڕائد حسن) یش ووته‌یان هه‌بوو دواتر به‌پرسیارو ڕوون كردنه‌وه‌ی ئاماده‌بوان كۆتایی پێهات ، دواتر به‌شداری پرسه‌یه‌كیان كرد له‌قادراوا .
هه‌رهه‌مان ڕۆژ له‌باره‌گای لق ،جێگری لق له‌گه‌ڵ چه‌ند كارگێڕێك پێشوازیان كرد له‌چه‌ند زانایه‌كی كوردی توركیا،كه‌ ئێستا له‌ ئه‌وروپا ده‌ژین ، كه‌به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ سه‌ردانی لقی ڕانیه‌یان كرد .

له‌ ئیواره‌ی ( 17/11/2011) لقی رانیه‌ به‌ هاوبه‌شی لیژنه‌ی فه‌تواو ئه‌وقافی راپه‌رین ، پیشوازیان كرد له‌ وه‌فدیكی بالای كۆمه‌لی ئیسلامی ، كه‌ پیكهاتبوون له‌ به‌ ریزان ( م. علی باپیر) ئه‌میری كۆمه‌لی ئیسلامی ومامۆستا محمد سینه‌مۆكی وكاك عبدالستارو كاك ابراهیم ، وه‌ به‌ ریز كاك حاجی بیلالی ئه‌ندام په‌رله‌مان وكاك سلیمان مینه‌ به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی (ه‌) ی رانیه‌و جه‌ندین ئه‌ندامی تركه‌یاوه‌ری ئه‌م وه‌فده‌ بوون، سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق ویرای

به‌خیربه‌خیر هینانی مامۆستا و وه‌فده‌كه‌ ، له‌ ووته‌یه‌كدا چه‌ند پیشنیاریكی خسته‌ روو كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ره‌وشی ئیستای كوردستانه‌وه‌ هه‌بوو ، وه‌هیوای خواست كه‌ ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئیستا به‌ هه‌موولا بپاریزین ، دواتر مامۆستا علی باپیر پیشنیاره‌كانی قبول كردو، ویرای به‌ گرنگی دانانی رۆلی زانایان ، چه‌ند ئامۆژگاریه‌كیشی پیش كه‌ش كرد
دواتر به‌ ریزه‌وه‌ به‌ریكران.