دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 15/3/2012 به ئاماده‌بوونی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و حاجی حسین تێبینه‌ری ئه‌وقافی كه‌لار له مزگه‌وتی شێخ ئیبراهیم له شاری كه‌لار رێكخراوی كوردستان بۆ هۆشیاركردنه‌وه له مین / سلێمانی سیمینارێكی بۆ زانایانی ئاینی ووتاربێژی مزگه‌وته‌كانی كه‌لار رێكخست به ئامانجی گه‌یاندنی كۆمه‌ڵێك زانیاری و هۆشیاری پێویست به زانایانی ئاینی بۆ ئه‌وه‌ی له ووتاره‌كانی رۆژانی هه‌ینی و له رێگه‌ی مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وته‌كانه‌وه هۆشیاری ته‌واو بده‌نه هاوڵاتیان له باره‌ی مه‌ترسی و زیانه‌كانی مینه‌وه به تایبه‌ت له كاتی ئه‌نجامدانی گه‌شته به‌هارییه كانی هاوڵاتیاندا بۆ سه‌یرانگاكان و شوێنه سنوری و مینرێژكراوه‌كان
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان سوپاسی رێكخراوی ناوبراوی كرد و ده‌ستخۆشی لێ كردن له پای هه‌وڵه‌كانیان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌و مه‌ترسیانه و نه‌هێشتنی مین له كوردستاندا. |