رۆژی شه‌ممه 17/3/2012 شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به یاوه‌ری به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، مامۆستا شێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ڕێزان زانایان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لقی هه‌ولێری زانایان، له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ردانی به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی حیزبی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق‌و، شاندی یاوه‌ریان كرد، كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان كاك حاجی كامیل حااجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی هه‌رێم‌و، مامۆستا عوسمان موفتی راوێژكاری وه‌زیرو، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی بوون، رۆڵی زانایانی ئایینی كوردستان، بۆ پاراستنی گیانی برایه‌تی‌و به‌یه‌كه‌وه ژیان به‌رزنرخێنرا‌و، باس له دوایین پێشهاته‌كانی عێراق‌و، گرنگی بوونی په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان چین‌و توێژ‌و، لایه‌نه جیا جیاكانی عێراقی فیدڕاڵ كرا، به‌تایبه‌ت زانایانی ئایینی.
|