1: 12/3 شاندێكی لقه‌كه‌مان به‌وتاری لق به‌شداری كرد له كۆڕێكی یه‌كێتی ئافره‌تان
و ژنانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان كه‌له‌هۆڵی بۆنه‌كانی قه‌ڵادزێ سازكرابو، م.ملا سید عبدالرّحمن
كارگێڕی لقه‌كه‌مان له‌وتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و مافانه‌ی كه‌خوای میهره‌با له
ئاینی ئیسلام دا بۆ ئافره‌تان به‌رجه‌سته‌ی كردوون وه چ ئه‌ركێكیشیان له‌سه‌ره ئاماژه
بۆئه‌م ئایه‌ی قوڕئانی پیرۆز كه‌ئه‌فه‌رمووێ ( ولهنّ مثل الذى عليهنّ )
2: 14/3 له‌باره‌گای لق كۆبونه‌وه‌ی وتار خوێنانی سنوری شاری قه‌ڵادزه‌مان ئه‌نجام دا
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌پێویست زانرا كه له‌وتاره‌كانماندا باس له‌دوو
خاڵ بكرێت : یه‌كه‌م .16/3 ڕۆژی شه‌هیدو كیمیابارانی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید .
دووه‌م .یادی نه‌ورۆز و پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێی كوردیمان 2712 .
|