یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
شاندی ئایینی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرسه‌ی پاپاشنۆده‌ ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/03/2012 : 20:27:12
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١/٣/٢٠١٢ شاندێكی ئایینی هه‌رێمی كوردستان به‌نوێنه‌رایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسه‌ و سه‌ره‌ خۆشی به‌رێزیان بۆ كاتددرائیه‌ی قیبتیه‌كان له‌ میسر به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی بابا شنۆده‌ی سێیه‌م پاپای ئه‌سكه‌نده‌ریه‌و په‌تریكی كه‌رازه‌ی مه‌رقه‌سی ئیمرۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٢/ ٣/٢٠١٢ شانده‌كه‌ سه‌ردانی په‌تاریاكه‌ی قیپتیه‌كانی كرد له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆكی هه‌رێمیان پێراگه‌یاندن. وه‌له‌ لایه‌ن به‌ریز ئه‌له‌مبا بیشۆی سكرتیری یه‌كه‌می بابا شنۆده‌ له‌گه‌ل سه‌رجه‌م قه‌شه‌ قیبتیی و پیاوانی ئاینی مه‌سیحی له‌ میسر و ولاتانی تری جیهان پیشوازی كران.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ریز مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید له‌ لێدوانیكدا ووتی : ئیمرۆ ئیمه‌ وه‌ك شاندی ئایینی سه‌ردانی په‌تاریاكمان كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ هاوغه‌می و هاوسۆزی جه‌نابی سه‌رۆكی كوردستانمان پیراگه‌یاندن وه‌ پێكهاته‌ی شانده‌كه‌مان كه‌ موسلمان و مه‌سیحی له‌ خۆوه‌ گرتبوو نیشانه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی بوو له‌ كوردستان بۆئه‌م مه‌راسیمه‌ ، پیشمان راگه‌یاندن كه‌ گه‌لی كورد زۆر به‌بایه‌خه‌وه‌ه‌ گرنگی به‌پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی ونه‌ته‌وه‌یی ده‌دات لایخۆشییانه‌وه‌ قه‌شه‌و په‌تریاكه‌كان خۆشحالی خۆیان ده‌ربری بۆ به‌شداری كردنی شاندی كوردستان و گه‌یاندنی پرسه‌ی سه‌رۆكی كوردستان به‌قیبتیه‌كانی میسروه‌ له‌و مه‌راسیمه‌دا زۆربه‌ی شاندی ده‌وله‌تان و گه‌لان و كه‌سایه‌تیه‌كان به‌شدار بوون و ئاماده‌ییان هه‌بوو له‌م دانیشتن و مه‌راسیمه‌دا .

وه‌ شانده‌كه‌ پیكهاتبوو له‌ به‌رێزان سلام كریم سیدان راویژكار له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و خالد ئه‌لبیر به‌ریوه‌به‌ری گشتی مه‌سیحیه‌كان و مامۆستا مه‌لا نجم الدین وادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و مامۆستا مه‌لا نجم الدین شه‌مساوا به‌رپرسی لقی سلیمانی و قه‌شه‌ نینۆس ئیشۆ مشۆ.
وه‌ له‌و مه‌راسیمه‌ دا پیشوازی كه‌رانی پرسه‌و مه‌راسیمه‌كه‌ ویرای خۆشحالی و رێزه‌كی زۆریان له‌ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان گرت .