یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە   
ئەمریکا.. جولەکە و مەسیحی لە پاشەکشەدان و ئیسلام و بێ باوەڕی لە هەڵکشاندان
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/12/2013 : 15:48:35
قه‌باره‌ی فۆنت
بە پێی لێکۆڵینەوەیەک، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئایینەکانی جولەکە و مەسیحی لە پاشەکشەدان و ئیسلام و رووکردنە ئیلحاد لە هەڵکشاندان. لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە، ئایینەکانی جولەکە و مەسیحی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پاشەکشەدان، لەبەرامبەردا ئیسلام و رووکردنە ئیلحاد لە هەڵکشاندایە، هەروەها ئایینی بەهایی بە فراوانی لە ویلایەتی کارۆلین بڵاودەبێتەوە. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، زۆربوونی ژمارەی بێ باوەڕەکان، کە سەر بە هیچ ئایینێک نین، لە ئیسلام زیاترە، ئیسلامیش لە مەسیحی و جولەکە زیاترە. لێکۆڵینەوەکە، کە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردووەتەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەمریکای نوێ بەمجۆرەیە، لەکاتێکدا هەر لەدامەزرانییەوە تاوەکو ئێستا ئایین کۆڵەگەیەکی گرنگ بووە لە ئەمریکا، وێڕای ئەوەی ئایینی مەسیحی ئایینی هەرە بەربڵاوی ئەمریکایە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە ئەو ئایینە لە پاشەکشەدایە. هەرلە لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە، ئایینی بەهایی لە زیادبووندایە بەتایبەتی لە ویلایەتی کارۆلین، لێکۆڵینەوەکە هۆکاری گۆڕانی نەخشەی ئایینیشی لە ئەمریکا بۆ بزاوتی کۆچ و ئازادی رەهای ئایینی گەڕاندەوە لەو وڵاتەی، کە کۆنتڕۆڵی سیاسەت و ئابووری جیهانی کردووە. ئەم لێکۆڵینەوە نوێیەی ئەمریکا، لێکۆڵینەوەکەی ساڵی رابردوو بیردەخاتەوە، کە رۆژنامە بەریتانییەکان بڵاویانکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو، لە بەریتانیا ئایینی مەسیحی لە پاشەکشەدایە و ئیسلام و ئیلحاد لەبەرامبەردا لە زیادبووندان، بە جۆرێک لە 10 ساڵی رابردوودا، 4 ملیۆن کەس دەستبەرداری ئایینی مەسیحی بوونە، یان ئیلحادیان هەڵبژاردووە یانیش بوونەتە موسڵمان و لەنێو هەر 20 بەریتانییەکیش، یەکێکیان مسوڵمانە.
لە رووداو وەرگیراوە