یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات   
جوله‌كه‌كانی (بێت له‌حم) ئاگر له‌ مزگه‌وت به‌رده‌ده‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/10/2010 : 14:52:51
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ قێزه‌ونترین كارو ناشرینترین كرده‌وه‌ی جوله‌كه‌ دژ به‌ موسڵمان‌و موسڵمانانی فه‌له‌ستین به‌تایبه‌تی، پیس كردن‌و شێواندن‌و سوتاندنی مزگه‌وته‌كانه‌، كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ باكوری بێت له‌حمی كه‌رتی رۆژئاوا روو له‌ زیادبووندایه‌.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی ئه‌وه‌یان دووپات كردوه‌ته‌وه‌: له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا 18 مزگه‌وت سوتێنراوه‌و، دوای سوتاندنه‌كه‌یشی به‌نووسینی قێزه‌ون‌و دوور له‌ هه‌موو ئایین ره‌ه‌وشتێك شێوێنراوه‌و پیس كراوه‌، كه‌ دواهه‌مینیشیان مزگه‌وتی (ئه‌لئه‌نبیاْ )ه‌، له‌ گوندی (بێت فوججار) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری شاری بێت له‌حم.

شایانی باسه‌: له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1948 ه‌وه‌، ده‌یان مزگه‌وت سوتێنراوه‌، یان هه‌وڵی سوتاندنی دراوه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان وه‌ك زنجیره‌ به‌دوای یه‌كه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كرێ‌، هه‌ربۆیه‌یش سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی فه‌له‌ستینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، دوای ئیدانه‌ كردنی ئه‌م بێڕێزیه‌، كاره‌كه‌ به‌ به‌رنامه‌ بۆ دارێژڕاو وه‌سف ده‌كات.