راگه‌یاندنی لقی كۆیه:
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری ( 30 /10/ 2010 ) به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا (جمال كوێخا عبدالله ) لێپرسراوی لق‌و ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كارگێڕانی لق‌و لێپرسراوی ناوچه‌كان‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فتوا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی لق به‌ڕێوه‌چوو ، سه‌ره‌تا لێپرسراوی لق ئاماژه‌ی به چه‌ند خاڵێك كردوو داوای له ئاماده‌بووان كرد كه پابه‌ندبن پێوه‌ی ، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له مانگی ڕابردوودا ئاڕاسته‌ی لقه‌كه كرابوو ، وه پێداچوونه‌وه به كاراكردنی ستافی لق‌و لێپرسراوی ناوچه‌كان‌و لیژنه‌ی فتوا هه‌ریه‌ك له سنووری كاری خۆی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێبكات ، هه‌روه‌ها بڕیار درا به پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌ندامێتی له ڕێكخراووی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به پێ‌ی ڕێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی یه‌كێتی زانایان ئه‌نجام بدرێت .
|