زیاتر له سه‌د كه‌س له بیریار‌و زانا‌و ئه‌دیب‌و بانگخواز‌و شاره‌زا‌و توێژه‌ر، رۆڵی دكتۆر محه‌مه‌د عه‌ماره‌یان به‌رز نرخاند له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه شك‌و گومان له‌سه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام دروست ده‌كه‌ن.
هه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گرتوویه‌تییه به‌ر، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له هۆڵی گه‌وره‌ی رۆژنامه‌نووسانی میسری خه‌ڵاتی رێزلێنانی به دكتۆر عه‌ماره به‌خشی، ئه‌وه‌ش وه‌ك رێلێنانێك له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نووسین‌و بابه‌ته گوماناویه‌كانی سه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
هه‌ر له‌و دانیشتنه پشتیوانیان له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی له ئه‌زهه‌ری شه‌ریف كرد، بۆ پاڵاوتنی دكتۆر محه‌مه‌د عه‌ماره بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام. له بواری دیراساتی ئیسلامی‌و مافی مرۆڤ.
شایانی باسه ژماره‌یه‌كی زۆری شاره‌زایان‌و زانایان‌و بانگخوازان ئاماده‌ی بوون، له كۆتاییدا دكتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی رایگه‌یاند: رێزنان له كه‌سانی به توانا سووننه‌تێكی ئیسلامیه‌و، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی خه‌لات ده‌كردن، دكتۆر عه‌ماره‌ش خه‌زێنه‌یه‌كه خوای گه‌وره بۆ پشتیوانی ئه‌م ئایینه پیرۆزه پێشكه‌شی ئوممه‌تی ئیسلامی كردووه، به‌ڵكو من به یه‌كێك له موجه‌دیده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌زانم. چونكه ئه‌و راوه‌ستاوه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی ئیسلامن چ له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه، له نووسینه‌كانیشی زۆر بابه‌تیانه‌و زانیشتیانه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات.
دواتریش دكتۆر عه‌ماره له وته‌یه‌كیدا حه‌مد‌و سوپاسی خوای كرد له‌سه‌ر ئه‌و رێزلێنانه، ئه‌و باسی له یه‌كه‌م كتێبی كرد كه خوێندوویه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كه‌نیسه هێڕشی كرده سه‌ره من‌و، كتێبه‌كانی منی قه‌ده‌غه كرد، ره‌غبه‌ت له‌سه‌ر كتێبه‌كانی من پتر بوو، بۆیه به شانازییه‌وه من سه‌ربازی ئیسلامم. |