یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقا شێخان یا ئێكەتیا زانایان كۆمبونا خۆیا مانگانە گرێدا    *****    *****   زاخو: بەرپرسێ لقا زانایان بەشداری د رێوڕەسما وەرگرتنا ئیجازەكا زانستی دكەت    *****    *****   هەڵەبجە: لقی شارەزووری زانایان بەشداری لە دیدارێكی زانستیدا دەكات و لە رێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا ئامادە دەبێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر حسین حەمە ئەمین کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاخو: لقا زاخو یا ئێكەتیا زانایان بەشداری د سەمپۆزیۆما پاراستنا خیًزانی دا دكەت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیروان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک لە پێشوازی مانگی رەمەزان 500 ھەزار ژەمی خوارن بۆ موسڵمانان دابین دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/04/2020 : 15:37:21
قه‌باره‌ی فۆنت

بێل دی بیلاسیۆ سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک، ئەمڕۆ 24ی نیسان بڕیاریدا 500 ھەزار ژەمی خوارنی حەڵال بۆ موسڵمانانی نیویۆرک بۆ بەربانگ و پارشێو دابین بکات کە لەڕووی داراییەوە ناتوانن خواردنی ئەو رێوڕەسمە ئاینییە دابینبکەن بەھۆی لەدەستدانی هه‌لی کارکردن لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس.


بەپێی ھەواڵێکی زە نیویۆرک تایمز مەزەندە دەکرێت لە ئەمریکا 2 ملیۆن موسڵمان توانای دابینکردنی خۆراکی رەمەزانیان نەبێت، بۆیە ئیدارەی ئه‌مه‌ریكا سەرقاڵی دابینکردنی خۆراکی ئەو مانگەیە بۆ ئەو ژمارەیە تا ئەو ئەرکە ئاینییەیان لەدەست دەرنەچێت.


پارێزگارەکەی نیویۆرک رۆژانە 400 ھەزار ژەمە خۆراک بۆ بەربانگ و پارشێو لە 32 بینای قوتابخانە و بینای وەزارەتی پەروەردە، ئامادە دەکات. ھەر لەو شوێنانەش شوێنی نوێژی بە کۆمەڵیان بۆ دەستەبەرکراوە. ھەروەھا داواشیکردووە 100 ھەزار ژەمە خۆراکیش لە رێگەی رێکخراوە ئیسلامییەکانەوە دابەشکرێت لەمانگی رەمەزاندا.


وتیشی: "بڕیامانداوە کرێی ئۆتۆمبێل و تاکسیش بۆ ھەر ھاووڵاتییەک دابینبکەین، کە توانای نییە کرێی بدات بۆ گەیشتن بە شوێنی خواردنگەکە. بۆ تێکڕای پرۆسەکەش 170 ملیۆن دۆلار دابینکراوە".


دی بیلاسۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، رۆژی 23ی نیسان ئاماژەیدا بەوەی کە ئەوان دەزانن کاتێکی ئاستەنگە بۆ موسڵمانەکان سەردانی مزگەوت بکەن و ئێواران لە ماڵەکانیاندا خواردنی گەرم دابینبکەن، ئێمە ئەو ئەرکەیان بۆ جێبەجێدەکەین.


گوتیشی: "پێشبینی دەکەین بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و که‌ره‌نتینەوە 475 ھەزار کەس کارکردنیان لەدەست دابێت".


ھەروەھا بۆ رۆژنامەی ھێڵ، بێڵ دی بیلاسیۆ ئاماژەی بەوە داوە لە ھەفتەی یەکەمدا دەردەکەوێت کە ئایا ئەو 500 ھەزار ژەمە خۆراکە کەمە یان باشە، گوتیشی: ئەگەر زانیمان کەمە ئەوە لە تواناماندایە ئەمە بگەیەنینە ٦٠٠ ھەزار ژەم خواردن.


ئەوەشی خستۆتەڕوو بۆ ھێڵ کە نابێت برسێتی بە ھیچ شێوەیەک لەم مانگەدا ھەبێت. لەبەرئەوەی ماوەیەکە بۆ بیرکردنەوە لە رۆح و باشکردنی خود و پراکتیزەکردنی دەمگرتنەوە لە خواردن لە بەرەبەیانێکی زووەوە تا ئێوارەیەکی درەنگ.


سەرچاوە: K24