راگه‌یاندنی لقی سۆران
رۆژی 7/11/2010 شاندێكی لقه‌كه‌مان كه پێكهاتبوون له به‌رپرسی لق (مه‌لاخالدمه‌له‌كی) (ملاویسی سعید, ملاخدرخه‌لیفانی, ملارسول گه‌زنه‌ی)كارگێرانی لق، به‌شداریان كرد له مه‌راسیمی ڕیز گرتن له قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌نیسه‌ی (سه‌یده نه‌جات) له به‌غدا، له‌و مه‌راسیمه‌دا دڵته‌نگی و نیگه‌رانی خۆیان له‌و كرده‌وه تیرۆریستیه ده‌ربڕی و هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆیان ئاراسته‌ی كه‌س و كاری قوربانیان كرد‌و، كرده‌وه تیرۆیستیه‌كه‌یان ئیدانه كرد‌و، جه‌ختیان له‌سه‌ر رێزگرتن و پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی ئایینه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه كه نابێت ئه‌و جۆره كرده‌وانه كه‌لێَنێك بخه‌نه نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لانی عێراق.
ئه‌مه‌و له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز(یه‌ترون) قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌ی (دیانا) به‌ناوی خۆی و مه‌سیحیه‌كانی سنووری سۆران خۆشحاڵی خۆی بۆبه‌شداربوونی زانایانی ئاینی ئیسلامی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان له‌ومه‌راسیمه ده‌ربڕی و، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی به‌و كرده‌وه تیرۆریستیه هه‌ستاون ته‌نیا گوزارشت له خۆیان ده‌كه‌ن و ئامانجیان هه‌موو گه‌لی عێراقه. |