یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەكی هەڵەی تایبەت بە رێژەی موسڵمانانی كوردستان ماڵپەڕی حكومەت پێداچوونەوە دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/12/2010 : 19:13:27
قه‌باره‌ی فۆنت
لە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی هەرێمی كوردستان لە بارەی ئایینەكانەوە، كۆمەڵێك ژمارە‌و رێژەی هەڵەیان بڵاوكردبۆوە، كە بووە جێگەی ناڕەزایی‌و نیگەرانی موسڵمانان‌و شارەزایان.

ئەوەی زیاتر مایەی نیگەرانی بوو، ماڵپەڕەكە پێناسەی هەرێمی كوردستانە، كەچی رێژەی موسڵمانانیان بە (70%) هەژمار كردبوو، هەروەها وێنەی لالشیان بە نیشانەی ئایینەكانی كوردستان دانا بوو، ئەوە لە كاتێكدا دەكرا وێنەیەكی لێكدراوی سەرجەم ئایینە جیاوازەكانی كوردستان بڵاوبكرابایەوە، سەیرتریش ئەوە بوو، لەو رێژانە پشتیان بە كتێبی نووسەرێكی رۆژهەڵاتناس بەستبوو، ئەوە لە سەردەمی ئێستا بە هەڵە دادەندرێت، چونكە خاوەنی حكومەت‌و وڵاتی خۆمانین، دەبێ‌ حكومەت سەرژمێری بكات، نەك پشت بە قسەی دیكە ببەستێت.

دوای ئەوە لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ناڕەزایی خۆی دەربڕی، مەلا جەعفەر گوانی بەرپرسی راگەیاندنی یەكێتی زانایان لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی ئاسمانی پەیام، وێڕای ناڕەزایی دەربڕین، پێی وابوو ئەوە تەنها هەڵەیەك بووە تێپەڕیووە، چونكە ئەوان سەردانی زۆربەی مەسئول‌و بەرپرسە باڵاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە، ئەوان رێز بۆ هەموو ئاینەكان دادەنێن‌و، چەندین جار راشیانگەیاندووە رازی نابن سوكایەتی بە پیرۆزیەكانی ئایینی ئیسلام بكرێت، بۆیە ئەوان قەت بۆچوونیان بۆ ئەوە ناچێت، كە ئەنقەست بێت.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە‌و ناڕەزاییەكە، ماڵپەڕی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێداچوونەوەی بە نووسینەكە داكرد، لەو بارەوە بەڕێز كاك عەبدولخالیق بەرپرسی ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی زانایانی راگەیاند: ئەو نووسینە زۆر كۆنە‌و، زۆر لە مێژە ئەپدێت نەكراوەتەوە، بۆیە ئێمە بە نووسینەكە دادەچینەوە، چونكە ئێمە رێز لە سەرجەم ئایینەكان دەگرین‌و، قەتیش ئامادە نین، لە ماڵپەڕی حكومەت بە سووكی باسی هیچ ئایینێك بكرێت، بۆیە بە شێوەیەكی دروست چاكی دەكەینەوە.

شیاوی باسكردنە هەر دوای ئەوە ماڵپەڕەكە پێداچوونەوەیەكی باشیان بە نووسینەكەدا كرد، لەلای خۆیەوە مەلا عەبدولا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی زانایان سوپاسی سەرجەم ئەو راگەیاندنانەی كرد، كە تێبینییەكانی ئەوانیان بڵاوكردەوە‌و، بۆ راستكردنەوەی ئەم كارە پشتیوانی یەكێتی زانایانیان كرد، هەروەها سوپاسی بەرپەرس‌و كارمەندانی ماڵپەڕەكەشی كرد، كە زۆر مەسئولانە مامەڵەیان لەگەڵ رەخنەكان كرد‌و، بە نووسینەكە داچوونەوە.