یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2023 دا
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/01/2024 : 10:51:07
قه‌باره‌ی فۆنت

 یەکێتی زانایان له‌رووی كاری رێکخراوەیی و پیشەیی و هۆشیاری ئایینی و په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی‌و به‌شداری كؤنفرانس و هەندێ چالاكی رۆشنبیری‌و راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت‌و توێژینه‌وه‌و كتێب‌و ده‌ركردنی فه‌تواو هه‌وڵ‌و خه‌مخۆری بۆ كوردستان‌و پاراستنی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پرسی پێكه‌وه‌ژیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری میانره‌وی‌و نه‌هێشتنی هزری توندڕۆیی‌ و راگرتنی هاوسه‌نگی‌و كاركردن بۆ هۆشیاری تاك‌و بنه‌بڕكردنی دیارده‌ خراپ‌و تاوانه‌ ناشه‌رعیه‌كان‌و پارێزگاری خاك‌و نیشتمان له‌لایه‌كی تر خزمەتی کردووە.


له‌و سۆنگه‌وه‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی داوه‌ گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵی 2023ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌ شێوه‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بڵاو بكاته‌وه‌، هه‌م بۆ به‌ ئه‌رشیفكردنی ئه‌و مێژووه‌ شكۆدارو هه‌نگاوه‌ گرنگانه‌، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ كارئاسانی و به‌رچاو ڕوونیه‌ك بۆ زانایانی ئایینی له‌ كوردستان.


هەر لەو بڵاوکراوەیە وردەکاری و ئاماری گشتی ( فەتواو خول و سیمینارو راگەیاندن و کێشەی خێزانی و تەڵاق و میرات و معاملات و ئاماری کۆچکردووان و ئاشتەوایی و بابەت و توێژینەوەو بەشداری کۆنفرانسی ناوخۆو دەرەوە)و ئاماری چالاکیەکانی لقەکانی یەکێتی زانایانی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان تێدا بڵاو کراوەتەوە.


بۆ بینینی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ كه‌ به‌شێكی گرنگی چالاكیه‌كانی مەکتەبی تەنفیزی له‌خۆ گرتووه‌، ده‌توانن كلیك له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=255


http://www.zanayan.org/partuk/2023.pdf


http://www.zanayan.org/archive.php?id=2023


https://drive.google.com/file/d/1RC8LrIGg48N-uxQwhx0lsdMoIuYY3lz4/view