یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حيسامەددینی قەڵاتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی هێڕشەکەی سەر کێڵگەی گازى کۆرمۆر دەکەین    *****    *****   مامۆستا مەلا سید نجم الدینی پیریادی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمێکی زانستی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی زاخۆ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا موسى بیارەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی وەرگرتنی قوتابیانی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی وەزیری خوێندنی باڵا دەکات    *****    *****   بەئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە بەرزێوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سۆفی رەحمان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   پەیامی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق    *****    *****   مامۆستا مەلا خدر زەنگڵ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە  (ئینتیما و وابەستەبوون، مانا و جۆرەکانی لەڕوانگەی ئیسلامەوە) دەکات    *****    *****   لەسەر کارێکی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە یەکێتی زانایان نوسراوێک ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەکات   
سیمپۆزیۆمی یەکێتی زانایان و کۆلێژی یاسا بەناونیشانی (کوردستان و مەزهەبی ئیمامی شافیعی - خوێندنەوەیەکی فیقهی، یاسایی) بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/03/2024 : 20:10:51
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەمرۆ 4ی3ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێزان د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و پ.د.حسین فەیزوڵڵا راگری کۆلێژی یاساو بەرپرسانی حکومی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیانی بەشی یاسا، سیمپۆزیۆمی هاوبەشی (یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان) و (کۆلێژی یاسا- زانکۆی سەلاحەددین بەناونیشانی: (کوردستان و مەزهەبی ئیمامی شافیعی(ر.خ)- خوێندنەوەیەکی فیقهی، یاسایی) لە هۆڵی پ.د.خالد سعید تۆفیق- کۆلێژی یاسا له شاری هەولێر بەرێوە چوو.


سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەرێز پ.د.حسێن فەیزوڵڵا راگری کۆلێژی یاسا خوێندرایەوەو باسی لە گرنگی و پێویستی هەنگاوەکە بەمەبەستی بەرچاوڕوونی و خزمەتی کۆمەڵگەو موسڵمانان کردو دەستخۆشی لە دەسپێشخەرییەکەی یەکێتی زانایان کرد، کە ئەم کارە هاوبەشە لە ئاستی پەیوەندی نێوان دامەزراوەی ئەکادیمی و پیشەیی قۆناغەکە بەرو پێشتر دەبات.


دواتر بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتاێکی پێشکەش کردو تێیدا دەستخۆشی ئاراستەی یەکێتی زانایان و کۆلێژی یاسا کدر بۆ ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمەکەو تەئکیدی لەوە کردەوە، کە پێویستە رەوشی دینداری لە کەشێکی ئارام بەرێوە بچێت و دروشم و پەرستشە ئایینیەکان بە رێزلێگیراوی بمێننەوە، هەروەک باسی لە پێگەی فەتواو هەستیاری فەتوادان کردو رۆلی زانایانی کوردی لەم بارەوە بەرز نرخاندو هیوای خواست لە ئایندە بەپێی تێگەیشتنی دروستەوە خزمەتی ئایین بکرێت، دواتر دوا پەرەسەندە هەنوکەیی و ناوخۆییەکانی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.


ئینجا وتاری بەرێ بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان خوێندرایەوەو وێڕای دەستخۆشی و پێزانین و نرخاندنی سیمپۆزیۆم، باسی لە ئامانجی پەیامەکە کردو گرنگی پابەندی مەزهەبی و رێزگرتن لە مەزاهیبەکانی تر روون کردەوەو تیشکی خستە سەر چەند هۆکارێک سەبارەت بە پێویستی پابەندبوون بە مەزهەبی ئیمامی شافیعی کە مەزهەبی میللەتی کورد بووەو زانایان لەسەری رۆیشتوون، لەم نێوەدا رۆڵ و هەنگاوەکانی یەکێتی زانایانی سەبارەت بە پارێزگاری لە چوارچێوەی گشتی رێڕەوی مەزهەبی و بابەتی فەتواو یەکخستنەوەی کاروبارە ئایینیەکان و پەرەپێدانی رەوشی دینداری و دروشم و پەرستشەکان روونکردەوە، هەروەک لە کۆتایی قسەکانی هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکان و یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە گرنگ وەسف کرد.


لەدوای مەراسیمی دەسپێک لەپەیامی هەماهەنگی و پاڵپشتی پرۆسەکە خەڵاتی رێزلێنان لەنێوان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین و کۆلێژی یاسا پێشکەش کرا.


ئینجا پانێڵی سیمپۆزیۆم دەستی پێکرد بەناونیشانی (کوردستان و مەزهەبی ئیمامی شافیعی- خوێندنەوەیەکی فیقهی، یاسایی) کە لەلایەن بەرێز پ.ی.د.محمد خالد ئارمەوانی بەرێوەچوو، لەم پانێڵە چوار پانێڵیست بەشدار بوون بەم شێوەیەی خوارەوە:


پانێڵیستی یەکەم: بەرێز پ.د. حسن خالد موفتی بە ناونیشانی: ( بۆچی پەیڕەوی فیقهی و بۆچی بە تایبەت پێشەوامان شافیعی ؟).


پانێڵیستی دووەم: بەرێز د.مغدید کریم طه بە ناونیشانی: (مەنهەجی پێشەوا شافیعی لە رێبازی فقهیدا) .


پانێڵیستی سێیەم: بەرێز پ.ی.د.حسن پشدەری به ناونیشانی : (حوکمی پابەندبوون بە مەزهەبێکی فیقهییەوە).


پانێڵیستی چوارەم: بەرێز د.شاهۆ غفور أحمد به ناونیشانی : (ئازادی گرتنه‌به‌ری مه‌زهه‌بگه‌رایی ئاینی له‌ رێكخستنی یاساییدا).


دواتر ئامادەبووان بە پرسیارو سەرنج پانێڵەکەیان دەوڵەمەند کردو لەلایەن مامۆستایانی بەشدار لە پانێڵ وڵام درانەوەو خۆشبەختانە سیپۆزیۆمەکە بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.. هەروەها لە کۆتاییدا بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە بەرێوەبەرو پانێڵیستەکان و لێژنەی ئامادەکار.