یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا (حاجی مەلا حسن مرۆ)دا    *****    *****   یەکێتی زانایان جەژنی رەمەزان لەهەموو لایەک پیرۆز دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان بەشداری ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   ئەم بەرهەمە (چەمکی هاوڵاتیبوون) کەوتە بەر دیدی خوێنەران    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشدار کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا شفیق ئێدلبی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   بەهۆی وەفاتی خۆشکیانەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر بێکڵۆیی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدرێت    *****    *****   شێخ محمد دەدو: کوردستان زانای گەورەی تێدایە   
لێژنه‌ی فه‌توا حوكمی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ روون ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/10/2010 : 13:20:04
قه‌باره‌ی فۆنت




بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ

هاووڵاتیانی به‌ڕێز:

ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌میشه‌‌و له‌ هه‌موو دانیشتن‌و دیداره‌كانمان داوامان له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ بۆ هاوكاریكردنی هه‌ژار‌و كه‌م ده‌رامه‌ت‌و تێكڕای خه‌ڵكی كوردستان ده‌رفه‌تی هاوكاریكردنیان پێ‌ بده‌ن به‌تایبه‌تی به‌ پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ (سلفه‌ العقار).

خۆشبه‌ختانه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌ پێدانی ئه‌م پێشینه‌یه‌ له‌ ساڵی (2009)، به‌ڵام فه‌رمانه‌كه‌ زێده‌یی تێدا بوو، كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ روانگه‌ی شه‌رعه‌وه‌ دروست نه‌بوو، بۆیه‌ له‌ یه‌كێتی زانایان‌و لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و مامۆستایانی ئایینی داوامان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، فه‌رمان بده‌ن به‌ لابردنی ئه‌و زێده‌ییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هاووڵاتیان به‌ ئاسووده‌یی لێی سوودمه‌ند ببن.

دواجار وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ نووسراویان ژماره‌ (913) له‌ (25/1/2010) فه‌رمانیدا به‌لابردنی ئه‌و زێده‌ییه‌ له‌ سه‌ر پێشینه‌ی خانوو به‌ره‌ ، كه‌ ئه‌وه‌ش جێگای سوپاس‌و ده‌ستخۆشییه‌، به‌ڵام له‌ كاتی پێدانی پێشینه‌كه‌ خه‌ڵك تووشی دوو دڵی ببوون له‌و بره‌ پاره‌یه‌ی به‌ناوی رسومات‌و ته‌ئمین وه‌رده‌گیرێت، مامۆستایانیش داوای روونكردنه‌وه‌ی زیاتریان ده‌كرد، بۆیه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌بێ‌ وه‌ستان له‌ هه‌موو دیدار‌و دانیشتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و وه‌زیری دارایی داوای روونكردنه‌وه‌مان كرد.

له‌ رۆژی (7/9/2010) نووسراومان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی نارد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ره‌سمی روونكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر شێوازی دابه‌شكردنه‌كه‌ پێ‌ بده‌ن، ئه‌وه‌ بوو وه‌زاره‌تی دارایی به‌ نووسراوی فه‌رمی به‌ ژماره‌ (9/4/16205) له‌ (3/10/2010) وه‌ڵامیان داینه‌وه‌، به‌ پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌رده‌گیرێت به‌ناوی گواستنه‌وه‌‌و كرێی لێژنه‌كانی پشكنین‌و به‌نك‌و روپێوه‌كانی تۆمارگه‌ی خانووبه‌ره‌‌و خه‌رجیه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م پێشینه‌یه‌یه‌.

بۆ روونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ رۆژی (7/10/2010) لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی له‌ هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بڕیاریدا:




((بسم الله الرحمن الرحيم. الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسّلام علي رسول الله محمّد ويَ‌له وصحبه أجمعين....

به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ راوبۆچوونی زانایانی هاوسه‌رده‌م‌و بڕیاره‌كانی مه‌جمه‌عی فیقهی ئیسلامی له‌ كۆنگره‌ی سێیه‌می ساڵی (1986)‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ فیقهیه‌كانی فیقهی ئیسلامی‌و، به‌ له‌به‌رچاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان‌و پێویستیه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌، لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ بریاریدا:

(ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت به‌ناوی خه‌رجیه‌ جۆراوجۆره‌كان ناچێته‌ خانه‌ی ریباوه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ به‌ناوی كۆمپانیای دڵنیاییه‌وه‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت خودی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ حه‌رام ناكات). بۆیه‌ هاووڵاتیان به‌ بێ‌ دوو دڵی ده‌توانن له‌ پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ سوودمه‌ند ببن)).

یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان
7/10/2010