یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان لە فرۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە پاپا فرانسیس دەکات    *****    *****   لقی پشدەری یەکێتی زانایان سمینارێک ساز دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: هه‌رێمی كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و پەناگەیەکی ئارامە بۆ ئاوارەکان‌    *****    *****   پارێزگاری هەولێر سەردانی مەکتەبی مەکتەبی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عیسی مشختی زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات    *****    *****   پرسەنامە.. مامۆستا مەلا هادی سلیم فەتاح کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی وردو تێرو تەسەل لەبارەی (حەیزو نیفاس لە شەریعەتی ئیسلام)ەوە    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات   
حوکمی پێش خستنی زەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/03/2020 : 17:33:34
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك پرسیاری ئه‌وه‌یان كرد، كه‌ ئایا دروسته‌ زه‌كات پێشبخرێ‌ له‌كاتی خۆی؟ به‌تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هاوكاریه‌ك بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت؟

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ڕایده‌گه‌ینێت: كه‌ له‌رووی شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵی زه‌كاتیان هه‌یه‌ زه‌كاته‌كانیان پێش بخه‌ن، به‌ تایبه‌ت له‌ به‌ر ئه‌م  بارودۆخه‌ تایبه‌ته‌ی كه‌ هه‌رێمه‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له‌ كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان ناتوانن بچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان‌و بژێوی ڕۆژانه‌یان په‌یدا بكه‌ن، به‌مه‌رجێك ئه‌و زه‌كاته‌ بدرێته‌ كه‌سانێكی هه‌ژاری وا كه‌ تا كاتی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌كات دانه‌كه‌ هه‌ر به‌ هه‌ژاری بمێننه‌وه‌.

لە بەشێکی تری فەتوایەکە هاتووە: ئه‌مه‌ش ڕای زانایانی مه‌زهه‌بی ئیمامی حه‌نه‌فی‌و شافیعی‌و حه‌نبه‌لی له‌سه‌ره‌، به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی عه‌بباس مامی پێغه‌مبه‌ر -درودی خوای له‌سه‌ر بێت- داوای كرد زه‌كاته‌كه‌ی پێش هاتنی كاتی خۆی بدات ئه‌ویش ڕوخسه‌تی پێداوه‌.

بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:

 

http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=198&scheme=