قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا
تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله
وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
وه‌ك
ڕوونه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا گرێبه‌ست
و مامه‌ڵه‌ی سێ لایه‌نه دروست نییه، چونكه مامه‌ڵه‌ی شه‌رعی دوو ته‌ره‌فه‌یه
(البائع + المشتری) یان (المقرص+ المقترض) : هه‌ندێك كومبانیا هه‌یه كهسهیاره
ده‌فروشن به قیست، به زیاتر له نرخی كاش كریاره‌كه ده‌نێرن بۆ بانك وه‌ك ته‌ره‌فی
سێیه‌م له مامهڵهكهداو بانكیش سه‌یاره‌كه‌ی نه‌كڕیوه‌و نه‌بۆته موڵكی ته‌نها
پاره‌ی سه‌یاره‌كه ده‌دات بۆ كڕیاری سه‌یاره، لێره‌دا به‌و شێوه‌یه دروست نییه،
چونكه وه‌ك ئه‌وه وایه بانك پاره‌ی دابێت به‌قه‌رز و دوایی بۆخۆی به زیاتر وه‌ریبگرێته‌وه
و هیچ كاڵایه‌كی له‌م نێوه‌نده‌دا نه‌فرۆشتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی بووه‌ته ته‌ره‌فی
سێیه‌م كه له مامه‌ڵی شه‌رعیدا دروست نییه.
ده‌رچه‌ی فیقهی بۆ ئه‌م مامه‌ڵه‌یه: ئه‌گه‌ر
بانك سه‌یاره‌كه‌ی كڕیه‌وه له كۆمبانیا و بوو به موڵكی خۆی و به‌ته‌واوی وریگرت
و بوو به ماڵی و(قبض) ی كرد (حقیقهً) یان (حكماً) ئه‌و كات دروسته بانك بیفرۆشێته‌وه
به زیاتر و به كاش یاخود به قیست، چونكه له‌و كاته‌دا كاڵای فرۆشتووه نه‌ك
پاره‌ی به‌قه‌رز دابێت به زیاده وئه‌م جۆره مامه‌ڵیه له فیقهی ئیسلامی‌دا پێی
ده‌وترێت (المرابحة) ومامه‌ڵه‌یه‌كی دروسته.
هه‌روه‌ها
ئه‌گه‌ر سه‌یاره‌كه‌ی به قیست كڕی به نمونه به (14,000$) سه‌د و چل وه‌ره‌قه
و بۆ شه‌ش ساڵ و وا ڕیككه‌وتن كه ئه‌گه‌ر له شه‌ش ساڵدا كڕیار قهرزهكهی دایه‌وه
ئه‌وا وه‌ك خۆی قیمه‌ته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ساڵێك زوتر ته‌واوی
پاره‌كه‌ی دایه‌وه به بانك ئه‌وا بانكه‌كه له هه‌ندێك له پاره‌كه‌ی خۆی خۆش
ده‌بێت ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ش دروست نییه چونكه:
1.
(ئه‌گه‌ری) تیادایه و گرێبه‌ستیش نابێت له‌سه‌ر ئه‌گه‌رو فه‌رزیات بونیات بنرێت.
2.
ئه‌و بڕه قیسته‌ی كه بانكه‌كه لێی خۆش ده‌بێت له به‌رامبه‌ر موددهیهكدایه
كه پێشده‌خرێت ، كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزیش له به‌رامبه‌ر موددهدا به‌شێكه له‌سوو
(ریبا) و حه‌رامه.
3.
ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دوو مامه‌ڵیه له یه‌ك مامه‌ڵه‌دا پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش (درودی
خوای لەسەر بێت) ڕێگری كردووه له ئه‌نجامدانی دوو مامه‌ڵه له یه‌ك مامهلّهدا
وه‌ك ئه‌بو هوڕه‌یڕه -خودا لێی ڕازی بێت-
له ئازیزمانه‌وه رەزای خوای لێ بێت ڕیوایه‌ت ده‌كات: ((من باع بيعتين في
بيعة، فله أوكسهما أو الربا)) رواه أبو داود: 3/274 برقم(3461).
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كه به‌مه‌رج
دانه‌نرابوو ئه‌گه‌ر زوتر قهرزهكهی دایه‌وه به فرۆشیار ئه‌وا بڕێكی لێ‌خۆش ده‌بێت
به‌ڵكو دوای ته‌واو بوونی مامه‌ڵه‌كه فرۆشیاره‌كه ووتی : ئه‌گه‌ر زووتر قه‌رزه‌كه‌م
پێبده‌یته‌وه ئه‌وه‌نده بڕه پاره‌یه‌ت لێ خۆش ده‌بم ئه‌وا به‌شێك له زانیانی
شه‌رع ڕێگه‌یان پێداوه‌و ده‌كرێت له‌سه‌ر ڕای ئه‌وان له ڕۆژگاری ئهمڕۆمادا كاری
پێ بكرێت وه‌ك:ئیبن عه‌بباس ونهخهعی وئیبن سیرین و زوفه‌ر و ئیبن عابدین بڕوانه: الدر المختار" (5 / 160) .
والله
تعالی أعلم
وصلی
الله علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه أجمعین.
ئه‌نجومه‌نی
باڵای فه‌توا
13
/ ربیع اڵاول/ 1444ك = 9/10/2022ز = 17/ ڕه‌زبه‌ر/ 2722ك