به‌بۆنه‌ی كۆیی دوایی گه‌وره زانای لوبنانی شێخ محمد حسين فضل الله مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان نامه‌یه‌كی پرسهئامێزی نووسیوه، كه ده‌ڵێت:
به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَي نَحْبَهُ ؤمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ ؤمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا)
به‌و په‌ڕی غهمو په‌ژاره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی گه‌وره مه‌رجه‌عی دینی شێخ محه‌مه‌د حوسێن فهزلوڵامان پێگه‌ییشت، كه ته‌مه‌نی خۆی له خزمه‌تی یه‌كبوونی موسڵمانان به‌سه‌ر برد‌و، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له پرسه ئیسلامیه‌كان، هه‌روه‌ك یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی هه‌وڵی لێك نزیكخستنه‌وه‌ی مه‌زهه‌به ئیسلامیه‌كانی ده‌داو، به ره‌مزێكی ئایینی‌و، كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری مامناوهندیو ئاسانخوازی داندرا.
به‌م بۆنه دڵته‌نگه‌وه، به‌ناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستانی ئێراق هاوبه‌شی زانایانی ئایینی لوبنان‌و خانه‌واده‌و خۆشه‌ویستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌یه‌ن له‌و موسیبه‌ته گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ریان داهات، له دڵه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمانیان ئاراسته ده‌كه‌ین‌و، له خوای گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی فراوانی خۆی بخات.
إِنَّا لِلَّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
هه‌ولێر 6/7/2010
ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه له به‌شی به‌یاننامه بخوێنه‌وه.
|