سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۷-۱۲-۲۰۲٤ بەڕێز مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەهاوڕێیەتی بەڕێز حاجی سەرهەنگ و کاک ڕاڤیار سەردانی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانی کرد و لەلایەن لێپرسراوی لقەکەمان بەڕێز مامۆستا شێخ وەهاب بەرزنجی و هەریەک لە مامۆستا عمر سەرۆکی لیژنەی فەتوای لق و مامۆستا ئەنوەر زەنگەنە کارگێڕی لق و چەند ئەندامێکی بەڕێزی لیژنەی فەتوا و کارگێڕانی ناوچەی سپی حەسارەوە پێشوازی لەبەڕێزیان کرا و سەرەتا مامۆستاشێخ وەهاب بەناوی لقی چەمچەماڵ و سەرجەم ئامادەبووانەوە بەخێرهاتنی گەرمی مامۆستا و هاوڕێیانی کردوو پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزیان کرد کە لە دوای کۆچی دوایی مامۆستا حمەامین کەلاری بەرپرسی پێشوی لقی گەرمیان لەلایەن مەکتەبی تەنفیزییەوە بەرپرسیاییەتی لقی گەرمیانی زانایانی پێ سپێردراوە، هەروەها باسی لەوەشکرد کەبەڕێز مامۆستا ئیدریس شاتری پێش ئێستاش خاوەنی پلەو پێگەی ئیداری و ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی بووەو لەسەر ئاستی گەرمیانیش خاوەنی بنەماڵیەکی گەورەو دیاری وەک تیرەی شاترین لەهۆزی گەورەی جاف.
لەبەرامبەردا مامۆستا ئیدریس و هاوڕێیانی خۆشحاڵیان دەربڕی و سوپاسی لقی چەمچەماڵ و لیژنەی فەتواو مامۆستایانی ئامادەبووی کرد و هەردوولا یەکدەنگ بوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوو لقی چەمچەماڵ و کەلاری یەکێتی زانایان و سەردان و هاتووچۆی بەردەوام .