ئەمرۆ 5ی12ی2024 زانا‌و نوسەرو بیرمەندو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانای خواناسان و خاکی و بەناوبانگی گەلەکەمان و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی)مان پێگه‌یشت، کە بەیانی ئەمرۆ دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لە زانا و شەرعزانەکان و مودەریس و نووسەرو وەرگێڕو ئەدیب و کەسایەتیەکانی گەلەکەمان و خاوەنی چەندین بەرهەمی دیار‌و کاریگەر بووە، لەگەڵ ئەوەش هەموو کات بۆ زانایانی کورد جێی شانازی و رێز بووە، رۆڵی زۆری هەبووە لە بیری نەتەوایەتی و هەستی نیشتمانپەروەری و تەنانەت لەم پێناوەش رووبەڕووی مەینەتی زۆر بۆتەوە، رۆیشتنی ئەو جۆرە کەسایەتیانە بۆشاییەکی گەورە دروست دەکات.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و زانایانی ئایینی خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
5ی12ی2024