دوای به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان‌و، پاشان بانگهێشت نه‌كردنی یه‌كێتی زانایان بۆ كۆنگره‌یه، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به ره‌سمی پیرۆزبایی له دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی به ئه‌مینداری گشتی ئه‌و رێكخراوه، ئینجا به نووسراوێك كه ئاراسته‌ی رێكخراوه‌كه‌یان كردووه گله‌یی ئه‌وه‌یان كرد، بۆچی تاكو ئێستا یه‌كێتی زانایان به ره‌سمی بانگهێشت نه‌كراون.
دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه ده‌داته‌وه، له به‌شێكیدا ده‌ڵێت: من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه پشتگیری له داواكه‌تان ده‌كه‌م‌و به مافێكی ره‌وای ده‌زانم، ئه‌و كاته من به‌رپرسیار نه‌بووم له‌و بانگهێشت كردنانه‌و ئاگاداریش نه‌بووم كێ بانگ كراوه، به‌ڵام له كۆنگره‌كانی داهاتوودا به چه‌ند ئه‌ندامێك به‌شداری بكه‌ن.