لێكۆڵه‌رانی ئه‌مریكی ده‌ریان خستووه، كه په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره ته‌مه‌نداره‌كان زیاتره، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره گه‌نجه‌كان، چونكه ئه‌وان به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نییان زیاتر ده‌توانن لێبورده‌یی بنوێنن.
هه‌ردوو توێژه‌ری ئه‌مریكی كارین فینغرمان‌و سۆزان شارلز، كه له هه‌ردوو زانكۆی(بوردو)ی ئه‌مریكی‌و زانكۆی (كالیفۆرنیا)، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌و باره‌وه ئه‌نجام داوه‌و ئاشكرایان كردووه، كه هاوسه‌ره گه‌نجه‌كان هه‌ڵچوون‌و لایه‌نی توڕه‌بوونیان زۆره، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كان كه توانای به‌ره‌نگاری‌و كۆنترڵ كردنی كێشه‌كانیان هه‌یه‌و به‌رگه‌ی ناخۆشیه‌كان ده‌گرن.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه، كه هاوسه‌ره به‌ته‌مه‌كان زیاتر ده‌توانن سۆز‌و كار‌و به‌رنامه‌كای ژیانیان رێك بخه‌ن‌و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ره‌چاو بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌پێی لیكۆڵینه‌وه‌كه رێژه‌ی هه‌ڵچوون لای هاوسه‌ره ته‌مه‌نداره‌كان زیاتره‌و ده‌شتوانین له كاتی ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر گرفت‌و كێشیه‌ك نه‌رمتر مامه‌ڵه بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گیانی لێبوده‌ییان زیاتره.
|