به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی 9/7/2010 مامۆستا و كه‌سایه‌تی دیاری سنوری سۆران، خوالێخشبوو مه‌لا ئیبراهیم رسول شێخ ئاوده‌لی دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و كۆچی دوایی كرد.
له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و نوێنه‌رانی داموده‌زگاكان، له گۆڕستانی بن گوان به‌خاك سپێردرا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه پوخته‌ی ژیاننامه‌ی مامۆستای كۆچكردووه
مامۆستا مه‌لا ئیبراهیم ره‌سول ئیبراهیم ناسراو به (مه‌لا ئیبراهیم
شێخ ئاوده‌لی)
مامۆستا مه‌لا ئیبراهیم ره‌سول ئیبراهیم له‌ناوچه‌ی پشده‌ر له‌دێی (شێخ ئاوده‌ل) له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی نیشتمان په‌روه‌ر له‌ساڵی (1939) له‌دایك بووه، له ته‌مه‌نی منداڵی له‌خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د عه‌زیز ده‌ستی به‌خوێندنی قورئانی پیرۆز‌و گوڵستانی سه‌عدی كردووه، ئینجا هه‌ر به‌مه‌به‌ستی خوێندنی شه‌رعی چه‌ند مادده‌یه‌كی وه‌ك (عوامل الجرجانی)و (ئنموزهج)و چه‌ند مادده‌یه‌كی تر له‌خزمه‌ت چه‌ند مامۆستایه‌كی دهڤهركهی وه‌ك مه‌لا خدری سیپهرو مه‌لا عبدالله‌ی حاجی بایزی و مه‌لا پیرۆتی گورگه ده‌خوێنێت، ئینجا هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چه‌ند شارۆجكهیهك ده‌كات، بۆ چه‌ند ساڵێكیش ڕووی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه‌و له‌لای مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن بێناستو مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین لاجانیو مه‌لا خدری میراوه (تهژیب الكلام ومختصر المعانی) ده‌خوێنێت، یه‌كێ له‌و گوندانه‌ی به‌مه‌به‌ستی خوێندن ڕووی تێده‌كات گوندی زانست په‌روه‌ری (گرتك)ی دۆلی روستی باله‌كایه‌تی بوو كه له‌خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا وه‌یسی گرتكی دهبێتو چه‌ند ساڵێك له حوجره‌ی گوندی گرتك دهبێتو ماده كۆتاییه‌كانی شه‌رعی له‌وێ وه ده‌خوێنێت و تادواتر خۆشبه‌ختانه له‌ساڵی (1966) له‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستایه‌كی تر ئیجازه‌ی عیلمی له‌خزمه‌ت مامۆستای ناوبراو وه‌رده‌گرێت وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێگ دوایی وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی هه‌ر له‌خزمه‌ت مه‌لا وه‌یسی ده‌مێنێته‌وه، مامۆستا له‌چه‌ندین گوند‌و دێهاتو شار‌و شارۆچكه‌ی ئه‌م كوردستانه خزمه‌تی ئایینی پێشكه‌ش كردووه، له‌هه‌ر گوندێك مامۆستا لێی مابێته‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ وتار دان بواری ته‌دریسی له‌یاد نه‌كردووه به‌تایبه‌ت كاتێ ئیجازه‌ی عیلمی وه‌رده‌گرێت بۆ چه‌ند مانگێك له‌خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا وه‌یسی گرتكی گه‌وره خه‌ریكی ته‌دریس بووه، وه له‌هه‌ر گوندێك مامۆستا ڕووی تێ كردبێت كۆمه‌لێك قوتابی پێ گه‌یاندوون بۆ نموونه كاتێ به‌مه‌به‌ستی خوێندن ڕووده‌كاته كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات یازده قوتابی هه‌بوونه، ئه‌و گوند‌و دێهاتانه‌ی مامۆستا له‌ناویان دا ژیاوه گونده‌كانی (گونده ژوور‌و خه‌لان و پێقهپوشك) بووه، ئینجا ڕووده‌كاته ناوچه‌ی سیده‌كان له‌گوندی بۆلێ ده‌بێت، وه له‌گوندی هه‌سنان و ناوڕین خزمه‌تی ئایینی پێشكه‌ش كردووه‌و كاری مه‌لایه‌تی كردووه، ئینجا ڕووده‌كاته گوندی (زینوێ)ی بالهكایهتیو دواتر له‌كۆمه‌ڵگای كه‌سنه‌زان نیشته‌جێ ده‌بێت، وه‌دوایی راپه‌رینی ساڵی 1991 مامۆستا روو له‌قه‌زای چۆمان دهكاتو چه‌ند سالێكیش له‌مزگه‌وتی دێلزه‌ی قه‌زای چۆمان درێژه به‌خزمه‌ت كردنی ئاین‌و پێگه‌یاندنی رۆله‌كانی گه‌له‌كه‌مان دهداتو له‌كۆتاییدا له‌مزگه‌وتی گه‌ره‌كی ئازادی له‌شارۆچكه‌ی دیانا وه‌ك پێش نوێژ‌و وتارخوێن خزمه‌تی ئایینی پێشكه‌ش ده‌كات، مامۆستا له‌ساڵی 1967 خێزانی پێكهێناوه، وه له‌بواری ئه‌ده‌ب و شیعری كوردی مامۆستا زۆر تامه‌زرۆی شیعره‌كانی نالی‌و وه‌فایی بووه، وه‌خۆی زۆرێك لهقصیدهكانی مولودی پێغه‌مبه‌ری له عه‌ره‌بیه‌وه كردۆته كوردی، بارودۆخی بواری ئابووری ڕێگر بووه له‌به‌چاپ گه‌یاندنیان، وه هه‌روه‌ها په‌رتوكێكی هه‌یه به‌ناوی (مام ڕوسته‌م دڵ پڕ له‌غه‌م) وه نامیله‌كه‌یه‌كی تریش له‌باره‌ی (علم التجوید) به‌ڵام ئه‌مانه‌شیان هه‌ر چاپ نه‌كراون، مامۆستا وه‌ك مامۆستایه‌كی دیار‌و به‌رچاو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی رێكخراوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌م رێكخراوه تێكۆشه‌ره كردووه له‌گه‌ڵ مامۆستایان مه‌لا عه‌لی شێخی چۆلیو مه‌لا وه‌یسی گرتكی گه‌وره‌و مه‌لا عوسمانی گوجهو چه‌ند مامۆستایه‌كی تر كاروباری یه‌كێتی زانایانیان هه‌ڵ دهسوڕاندوه، وه‌خۆشی له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌م رێكخراوه‌دا ئه‌ركی سه‌رژمێری كردنی زانایانی ئایینی پارێزگای سلیمانی پێ ده‌سپێردرێ كه زۆر به‌سه‌ركه‌وتووی له‌ماوه چه‌ند شه‌و ڕۆژێك به‌وپه‌ڕی لێهاتووی ئه‌ركه‌كه ڕاده‌په‌ڕێنێت، وه له‌دوای ڕاپه‌ڕینیش ده‌بێته جێگای متمانه‌ی زانایانی ئایینی و به‌شداری ته‌واوی كار‌و چاڵاكیه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌ی كردووه كه دواهه‌مینیان ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای سۆران بووه، مامۆستا مرۆڤێكی قسه خۆش و به‌هه‌ڵوێسته خاوه‌نی بیر‌و تێڕوانینێكی قووله هه‌ر كه‌سێ ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ دروست كردبێت خۆشه‌ویستی مامۆستای كه‌وتۆته دڵ، چونكه مرۆڤێكی خاكی و لێبڕاوه‌و لێزان و به‌ئه‌مه‌ك بووه، ئێستاش مامۆستا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده كه‌وتۆته سه‌ر جێگا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامه له‌خزمه‌ت كردن و لێكۆلینه‌وه لهئهحكامهكانی شه‌رع و كاروباری موسوڵمانان.
|