یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "    *****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات   
له‌ سنووری پارێزگای (سلێمانی) دا یه‌ك مزگه‌وت نییه‌ بۆ كه‌مئه‌ندامان گونجاو بێت؟!
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/07/2010 : 14:01:03
قه‌باره‌ی فۆنت
حکمه‌ت مه‌عروف: سلێمانی

له‌ سلێمانی و كوردستان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سه‌رپه‌رشتی دروستكردنی مزگه‌وت یان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین گرنگی به‌ هاتوچۆی كه‌مئه‌ندامان بده‌ن، مزگه‌وت هه‌یه‌ (15) ته‌والێتی هه‌یه‌، كه‌چی پێیان حه‌رام و گوناه و زیاده‌ مه‌سره‌فی بووه‌، یه‌ك دانه‌ ته‌والێت تایبه‌ت بكه‌ن به‌ كه‌مئه‌ندامان؟! پێیان زیاده‌ مه‌سره‌فی بووه‌ رامپێك بۆ كه‌مئه‌ندامان دروست بكه‌ن، پێیان عه‌جایب بووه‌، كه‌مئه‌ندامێك له‌ خه‌می په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیدا بێت و بچێته‌ پرسه‌ی یه‌كێك له‌ خۆشه‌ویسته‌كانی و وه‌ك هه‌ر تاكێكی تر په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی بدات و نه‌كه‌وێته‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌.

بۆ زانیاری خوێنه‌ران و كه‌مئه‌ندامان، له‌ هیچ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی شاردا، ته‌والێتی تایبه‌ت به‌ كه‌مئه‌ندامان نییه‌؟! هیچ شوێنێكی تایبه‌ت و گونجێنراو بۆ ده‌ستوێژگرتنی كه‌مئه‌ندامان نییه‌؟! هیچ ته‌عزێخانه‌ (پرسه‌خانه‌یه‌ك)ی مزگه‌وته‌كانی ئه‌مشاره‌ بۆ كه‌مئه‌ندامان گونجاو نییه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن به‌ ئاسانی و به‌ بێ هاوكاری كه‌سانی تر بچنه‌ ناویان؟! به‌ واتایه‌كی تر، كه‌مئه‌ندامان به‌ راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌وقافه‌وه‌ مزگه‌تیان لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌؟!.
له‌و باره‌وه‌ راپۆرتێك له‌ به‌شی راپۆرت بخوێنه‌وه‌.