سه‌رۆك‌و شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، ئه‌مڕۆ (11/7) له هه‌ولێر سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیان كرد، له دانیشتنێكدا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه به‌لای هه‌موو زانایانه‌وه زۆر گرنگه، چونكه قۆناغی یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی زانایانه‌و، قۆناغی گردبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌می زانایانه له ناو یه‌ك رێكخراو‌و نه‌مانی دوو له‌تی‌و پارچه پارچه‌بوونی یه‌كێتی زانایان.
دواتر پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كاره‌كانی خۆیان باس كرد، كه له هه‌رسێ ته‌وه‌ری ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و پیشه‌یی كار ده‌كه‌ن، بۆ خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و پاراستنی مافه‌كانی زانایانی ئایینی.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سوپاسی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد، كه تا حه‌دێك گرنگی به هه‌واڵ‌و چالاكیه‌كانی زانایان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی ماڵپه‌ڕ‌و رۆژنامه‌كه، هیوای خواست ته‌له‌فزیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پتر هاوكاری زانایان بن بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و چالاكیه‌كانیان.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گرنگ مه‌سه‌له‌ی فه‌توا بوو، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌م باره‌یه‌وه خستییه روو، كه فه‌توا لایه‌نێكی زانستییه، كه‌س بۆی نییه به هیچ ناوێك ته‌ده‌خول بكات، یه‌كێتی زانایانیش ته‌نها له لایه‌نی ئیداری‌و ئیعلامی قسه‌ی لێوه ده‌كه‌ن، وه‌لێ له لایه‌نی زانستییه‌وه ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه، بۆیه رایگه‌یاند، كه له داهاتوودا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، چی دیكه له بابه‌ته گرنگه‌كان له‌و له‌ولا قسه نه‌كرێت، چونكه به‌مه فه‌وزا دروست ده‌بێت، پێویستمان به‌وه‌یه یه‌ك فه‌توایی هه‌بێت، لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستانیش تاكه مه‌رجه‌عی فه‌توایه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر كه‌سێكیش تێبینی له‌سه‌ر هه‌ر شتێك هه‌یه ده‌توانێ بێته لای مامۆستایانی فه‌توا‌و له‌و باره‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی زۆر به‌خێرهاتنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بووه‌و، توانیویانه ماڵی زانایان بكه‌نه‌وه یه‌ك ماڵا، له‌و بابه‌تانه‌ش، كه یه‌كێتی زانایان خستیانه روو، پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی‌و، هیوای خواست ئاوا به گه‌رم‌و گوڕی هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه خزمه‌ت به ئایین‌و نیشتیمان‌و زانایانی ئایینی بكه‌ن.
ئه‌مه دانیشتنه‌كه له كه‌شێكی زۆر برایانه كۆتایی پێهات.