زۆر جار له توێژینه‌وه‌و خوێندنه‌وه ئیسلامیه‌كاندا، قسه ده‌رابره‌ی دایك‌و باوكی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌گووترێن، به‌وه‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شتن، یان دۆزه‌خ، چه‌ند كه‌سانێكیش قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌هلی دۆزه‌خ بن، به‌ڵام خانه‌ی فه‌توای میسری له فه‌توایه‌كدا كۆتایی به‌م بابه‌ته دێنێت، كاتێك روونی ده‌كاته‌وه، كه دایك‌و باوكی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت به‌هه‌شتین.
به‌ڵگه‌كانی خانه‌ی فه‌توای میسری له چه‌ند خاڵێكدا چڕ كراونه‌ته‌وه:
1- ئه‌وانه ئه‌هلی فه‌تره‌ن، كه به‌و كه‌سانه ده‌گووترێت، پێش هاتنی ئیسلام ژیاون‌و هه‌ر پێش ئیسلامیش مردوونه، ئه‌وانه هیچ سزادانێك نایانگرێته‌وه، چونكه بانگه‌وازی ئیسلامیان پێ نه‌گه‌ییشتووه.
2- ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دایك‌و باوكی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، تێیدا ژیاون، به سه‌رده‌می جههلو نه‌فامی هه‌ژمار ده‌كرێت، كه په‌یامی هیچ پێغه‌مبه‌رانیان بۆ نه‌هاتووه، چ جگه له چه‌ند كه‌سانێكی كه‌م نه‌بێت، كه ئه‌حباره‌كانی ناوچه‌ی شام‌و شوێنه‌كانی دیكه بوونه.
3- دایك‌و باوكی پێغه‌مبه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه زۆر سه‌فه‌ر بكهنو، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نیشیان زۆر درێژ نه‌بووه، تۆ بۆیان بكرێت، به دوای هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ریان بگه‌ڕێن.
4- دایك‌و باوكی پێغه‌مبه‌ر له ئوومه‌ت‌و گه‌لی عیسا پێغه‌مبه‌ر نینه، كه‌واته ئه‌هلی فه‌تره‌ن.
له كۆتاییدا فه‌توایه‌كه ئامۆژگاری لاوان ده‌كات، كه قسه له‌سه‌ر فه‌توا نه‌كه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی شاره‌زاییان له باره‌وه هه‌بێت.
|