له‌كاتی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتێك به‌ناوی مزگه‌وتی (احسان) له شاری (ئهرجینتا)ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، كه وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نوێی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی توڕه‌یی موسڵمانان، كه ماوه‌یه‌كه په‌شێویه‌كی دروست كردووه، به وتارێك به‌ژداری مه‌راسیمه‌كه‌ی كرد.
له‌و وتاره‌یدا (فه‌رانسوا فیون) سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، ئایینی پیرۆزی ئیسلامی وه‌ك ئایینێكی ئاشتی دیالۆك وه‌سف كرد‌و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه ئیسلام ئاینێكی میانڕه‌وه‌و له‌هه‌مبه‌ر كێشه‌كاندا بنه‌مای جوانی هه‌یه، بۆ پێكه‌وه ژیانی ئایین‌و نه‌ته‌وه‌كان.
هه‌روه‌ها داواشی له موسڵمانی ئه‌و وڵاته كرد، كه له‌هه‌مبه‌ر بڕیاری قه‌ده‌غه كردنی په‌چه رێز له یاسا بگرن‌و رای گشتی نه‌خه‌نه ئاڵۆزیه‌وه، چونكه ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نیقاب ده‌كه‌ن له (2000) ئافره‌ت تێپه‌ڕ نابێت، له ناو پێنج شه‌ش موسڵمانی ئه‌و وڵاته، ناوبراو گوتیشی: حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی په‌چه‌ی داوه، تا توند ڕه‌وی ئایینی دروست نه‌بێ. له لایه‌ن خۆشیانه‌وه موسڵمانان نیگه‌رانن له‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا په‌یڕه‌وی ده‌كات له ته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی ئایینی‌و موماره‌سه‌كردنی دروشمه ئایینه‌كان له‌و وڵاته‌دا.
|