دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر رایگه‌یاند، ئه‌و ئاماده‌یه بێته ئێراق به مه‌رجێک زانایانی سوننه‌و شیعه له ئێراق به داوه‌تنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بانگهێشتی ئێراقی بكه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ی شێخی ئه‌زهه‌ر دوای ئه‌وه هات، كه ساڵح حه‌یده‌ری سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعی له سه‌ردانی شێخی ئه‌زهه‌ردا داوای له ئیمامی گه‌وره‌ی ئه‌زهه‌ر كرد سه‌ردانی ئێراق بكات.
شێحی ئه‌زهه‌ر روونی كرده‌وه، كه ئیسلام له‌سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی‌و یه‌كبوونی موسڵمانان وه‌ستاوه، له‌وه‌شدا رۆڵی عوله‌مای شیعه‌ی به‌رز نرخاند له به‌رهه‌می زانستی، كه ئاماژه‌ی به رۆڵی محه‌مه‌د باقر سه‌در كرد‌و، گووتی: هه‌موو شته‌كانیم خوێندۆته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه شێخی ئه‌زهه‌ر تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له مامۆستایانی ئه‌زهه‌ر كاریگه‌ربوونه به فیكری تووندڕۆیی، كه ئه‌زهه‌ر باوه‌ڕی به‌و فیكرانه نییه، بۆیه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و مامۆستایانه چاك بكه‌نه‌وه، هۆشداریشی دایه ئه‌و قوتابیانه‌ی له ده‌ره‌وه هاتوونه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه له ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌كانی ئه‌زهه‌ر بخوێنن.
|