بڕیاره پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كاتژمێری مه‌كه وهكار بكه‌ویت، كه گه‌وره‌ترین كاتژمێره له جیهانداو، له‌سه‌ر به‌رزترین تاوه‌ره له مه‌كه، ئێستا ته‌واوی پارچه‌كانی ته‌واو بوونه.
كاتژمێره‌كه 402 مه‌تر له گۆره‌پانی حه‌ره‌م به‌رزتره‌و، له دووری 7 كیلۆمه‌تر ده‌توانرێت ببینرێت‌و گوێبیستی ده‌نگی بیت، له هه‌ر چوار لاشی ناوی (الله) به‌رزكراوه‌ته‌وه.
پڕۆژه‌كه له چوار كاتژمێر پێكهاتووه بۆ هه‌ر چوار لای تاوه‌ره‌كه، له‌وانه دوویان كاتژمێری سه‌ره‌كین، كه به‌ناوی خواوه 80 مه‌تر بهرزنو، 65 مه‌تریش بهرینو، میله‌كه‌شیان 39 مه‌تره.
هه‌ر ئه‌و كاتژمێره سه‌رچاوه‌ی لێزه‌ری تێدایه، كه له بۆنه جیاجیاكان تیشكی لێوه ده‌رده‌چێت، وه‌ك جه‌ژنه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ كاتی نوێژه‌كانیش روناكی ده‌دات، به شێوه‌یه‌ك دروست كراوه، كه پارێزراوه له خۆڵ‌و باو باران.
ماوه بڵێین: ئه‌م كاتژمێره ناونراوه به كاتژمێری مه‌كه‌ی موكه‌ره‌مه، وه‌ك كاتژمێرێكی ره‌سمی پشتی پێ ده‌به‌سترێت له راگه‌یاندنه‌كان‌و شوێنه تایبه‌تمه‌نده‌كان، هه‌روه‌ك ده‌بێته ته‌وقیتی فه‌رمی جیهانی ئیسلامی.
|