راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 15/7/2010، به‌رێز[شیخ نیاز راغب دێگه‌یی] به‌رپرسی لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی هه‌ردوو به‌رێوه به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر و، به‌رێوه به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ری كرد، كه له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر و، ده‌وروبه‌ر كۆبۆه، به‌مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌رنامه‌و رێنمایه‌كان وپێشوازی كردنی مانگی ڕمه‌زانی پیرۆز ، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێك كه‌وتن، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ند ئاماده‌كاری یه‌كی پێویست بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان و نواندنی چه‌ندین چاڵاكی جۆراوجۆر، بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌م مانگه پیرۆزه له‌ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری .
|