رۆژی (18/7/2010) دكتۆر به‌شیر سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی به یاوه‌ری كاك یه‌شار جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایانیان كرد، له دانیشتنێكدا كه سه‌رۆك‌و جێگر‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ی بوون، به‌خێرهێنانی گه‌رمیان كردن.
له دانیشتنه‌كه ته‌ئكید له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كرایه‌وه، له‌وانه پێشكه‌شكردنی پڕۆژه یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی، كه پڕۆژه‌كه له یه‌كێتی زانایان ته‌واو بووه، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی رێگه‌گرتن له دروستكردنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان‌و، چه‌ند خاڵێكی دیكه كه خرانه روو بۆ پتر خزمه‌تكردنی ره‌وشی زانایانی ئایینی.
|