راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
رۆژی (19/7/2010) شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌باره‌گای لق، پێشوازی له به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان‌و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
سه‌ره‌تا شێخ نیاز دێگه‌یی به‌ناوی خۆی وئه‌ندامانی لق، به‌خێر هاتنێكی گه‌رمی لێ‌كردن و له‌پاشان تیشكی خسته سه‌ر گرنگی پێكه‌وه كاركردن و خزمه‌تكردنی ئاین وخاك ونیشتمان به‌هه‌ماهه‌نگی و یه‌كده‌نگی و یه‌ك رێزی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری ئاینی و نیشتمانی له نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، وه‌له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا عبدالله وه‌رتی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، وێرایی سوپاس وپێزانین، تیشكی خسته سه‌ر یه‌كریزی یه‌ك هه‌ڵوێستی ویه‌كخه‌ری ماڵی مامۆستایانی ئاینی به‌راستی ودروستی، وه‌هه‌روه‌ها ئێمه خۆمان به قوتابی یه‌كێتی زانایان ده‌زانین .
|