یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
به‌ پێی ئامارێك: زیاتر له‌ 33 ملیۆن حاڵه‌تی ئایدز له‌ جیهاندا هه‌یه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/07/2010 : 16:11:30
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ نێوان رۆژانی 17_23/7/2010، كۆنگره‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی زیاتر به‌ره‌نگاری كردن له‌ نه‌خۆشی ئایدزو چۆنیه‌تی گرتنه‌ به‌ری ڕێوو شوێنی پێویست بۆ ته‌شه‌نه‌ نه‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ پڕ مه‌ترسیه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و كۆنگره‌دا نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س تێیدا به‌ژدار بووه‌‌و له‌ چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ‌و كه‌سانی پسپۆرو شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی‌و نوێنه‌ری چه‌ندین وڵاتانی جیهان له‌ ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا كۆنگره‌ی 18مین بۆ رێگه‌ گرتن له‌ ئایدز له‌ ژێر دروشمی(نطالب بحقوقنا هنا وفورا) ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كردووه‌.

ئه‌مه‌و له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌وه‌ پێشكه‌ش‌و تاوتوێ‌ كراون، كه‌ تێكڕای ئه‌و لێكۆڵه‌رانه‌ی توێژینه‌وه‌شیان پێشكه‌ش كردووه‌، ئه‌و قۆناغه‌یان به‌ مه‌ترسی له‌قه‌م داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ بڵاو بوونه‌وه‌و ته‌شه‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی، كه‌ له‌ ماوه‌ی 27 ساڵی رابردوو زیاتر له‌ 27 ملیۆن كه‌سی له‌ناو بردووه‌.

له‌ به‌شێكی ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كراوه‌، كه‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو له‌ داوو ده‌رمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێ‌ به‌رگه‌ی نه‌خۆشی ئایدز بگیرێت.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاری كردن له‌ نه‌خۆشی ئایدز (جولیو مونتانر) له‌ میانه‌ی وتارێكیدا كه‌ له‌و كۆنگره‌ پێشكه‌شی كردووه‌، ئه‌ونه‌خۆشیه‌ به‌ كوشنده‌ترین حاڵه‌تی مرۆیی ناوزه‌رد كرد، به‌تایبه‌تی له‌ وڵاتانی ئه‌فریقیا كه‌ زۆرترین رێژه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی لێ‌ بڵاو بۆته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی زۆریش جێگه‌ی مه‌ترسیه‌‌و له‌ ئامارێكی تایبه‌تی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ پێشكه‌ش كرا، باسكرد بوو له‌ دوا ئاماری ئه‌و نه‌خۆشیه‌، كه‌ ده‌ریخستووه‌ زیاتر له‌ 33 ملیۆن حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئایدز له‌ جیهاندا هه‌یه‌.
هه‌ر به‌ پێی ئاماری كۆنگره‌50% تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ئافره‌تن‌و ریژه‌یه‌كی زۆری منداڵانیش هه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ وڵاتانی ئه‌فریقیا نزیكه‌ی 22 ملیۆن كه‌سی توشبوو به‌و نه‌خۆشیه‌ هه‌یه‌، له‌ ئاسیا 4,2 ملیۆن كه‌س‌و، له‌ ئه‌مریكا 2,9 ملیۆن كه‌س‌و، له‌ ئه‌وروپا 730 كه‌س نه‌خۆشی ئایدزیان هه‌یه‌.