دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی په‌چه‌ی په‌سند كرد، موسڵمانانی شاری (مرسیلیا) ی باشوری رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا، وه‌ك نیشاندانی هه‌ستی موسڵمانێتی خۆیان به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین مزگه‌وتیان له‌و شاره دانا، كه به گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی ئه‌وروپا داده‌ندرێت.
له‌لاین خۆشیانه‌وه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته بڵاویان كردۆته‌وه، كه ئه‌و مزگه‌وته له كۆتایی ساڵی (2012) ته‌واو ده‌بێ به ڕووی موسڵماناندا ده‌كرێته‌وه.
له‌كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و مزگه‌وته‌ش نوێنه‌ری وڵاتانی وه‌ك: سینگال، میسر، ئه‌ندۆنوسیا، مه‌غریب، تونس، سوریا، لوبنان، لیبیا، توركیا، جه‌زائیر، ئاماده‌ی بوون‌و دواتریش له دانێشتنێكدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری مزگه‌وتی ناوبراو كۆبوونه‌وه‌و، بڕیاریشیاندا له كردنی مزگه‌وتێكی له‌و شێوه هاوكاری ماددی بكه‌ن، كه تێچووی ئه‌و مزگه‌وته ده‌گاته (22) ملیۆن یۆرۆ.
جێی ئاماژه بۆ كردنه شاری مرسیلیا به ناوه‌ندێكی گه‌وره داده‌نرێ، كه زۆرترین موسڵمان له‌خۆ دهگرێتو ژماره‌یان ده‌گاته (200) هه‌زار كه‌س.
|