سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایان له سه‌ردانی مامۆستا له کاتی نه‌خۆشی.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به نه‌خۆشی، مامۆستا مه‌لا عومه‌ری خدرانی شه‌وی یه‌ك شه‌مه كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا مه‌لا عومه‌ر زانایه‌كی دیار‌و كه‌سیایه‌تییه‌كی ناسراوی ده‌ڤه‌ری سنووری بتوێن‌و پشده‌ر بوو، هه‌میشه له‌لایه‌ن زانایانه‌وه به‌ڕێز‌و گه‌وره سه‌یر ده‌كرا‌و، خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دیار بوو.
مامۆستا دوای نه‌خۆشكه‌وتنی‌و، كه‌وتنه سه‌ر جێگا، شه‌وی یه‌ك شه‌ممه 24/25-7-2010 له چوارقوڕنه كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا ده‌ره‌كۆتری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان به نوێنه‌رایه‌تی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایان‌و، به یاوه‌ری لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و، چه‌ند مامۆستایه‌كی ناوچه‌كه له مه‌راسیمی به خاكسپاردن‌و پرسه بۆ دانان ئاماده بوو.
به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان‌و خانه‌واده‌ی مامۆستا‌و ته‌واوی زانایانی ئایینی ده‌كه‌ین‌و، خوای مه‌زن به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
|