مه‌حمود حه‌مدی زه‌قزوق وه‌زیری ئه‌وقافی میسر دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه رێ به هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك ناده‌ن مزگه‌وت بۆ بانگه‌شه‌ی سیاسی بۆ خۆپیشاندان به‌كار بێنن، چونكه مزگه‌وت شوێنی خواپه‌رستی‌و كاروباری ئایینییه.
هه‌روه‌ها زه‌قزوق باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه بۆ ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ (3000) مزگه‌وتیان له میسر بۆ ئیعتیكافكردن دیاری كردووه، كه به درێاژیی مانگی ره‌مه‌زان كراوه ده‌بن، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی (3000) مزگه‌وت بۆ نوێژی ته‌راویح، كه جزمێكی ته‌واوی قورئانی شه‌وانه تێده‌خوێندرێت.
|