یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
مزگه‌وت و خانه‌قای حه‌زره‌تی سیراج الدین له‌ قه‌زای كه‌لار كرایه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/07/2010 : 17:03:10
قه‌باره‌ی فۆنت
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین/گه‌رمیان_ zanayan.org:

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 26/7/2010 مزگه‌وت و خانه‌قای حه‌زره‌تی سیراج الدین له‌قه‌زای كه‌لار به‌ به‌شداری زانایانی ئاینی و لێپرسراوانی حوكمی و حزبی و شێخانی ته‌ریقه‌ت و ریش سپی و پیاو ماقوڵانی ناوچه‌كه‌ كرایه‌وه‌.

له‌ ئاهه‌نگێكدا كه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ڕێكخرابوو چه‌ند ووتار و هۆنراوه‌ و سروودی ئاینی پێشكه‌ش كرا، به‌ڕێز م. مه‌لاحمه‌أمین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی زانایان وتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی خوێنده‌وه‌‌و، تێیدا پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وته‌ی له‌ ئاماده‌بوان به‌گشتی و دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ به‌تایبه‌تی كرد و، به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیه‌وه‌ ده‌ست خۆشی له‌دروستكه‌ر و ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ كرد، كه‌ به‌شداربوون له‌دروستكردنی ئه‌م ماڵی خودا‌و، دواتر به‌ڕێزیان تیشكیان خسته‌ سه‌ر پیرۆزی مزگه‌وت له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا‌و، رۆڵ و گرنگی و كاریگه‌ری له‌ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا.

شایانی ئاماژه‌ پێدانه‌ هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا بڕوانامه‌ی زانستی مه‌لایه‌تی به‌خشرایه‌ سێ‌ له‌ فه‌قێیانی حوجره‌ی نه‌قشبه‌ندی له‌سنوره‌كه‌دا .