ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
هه‌ر دوو ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی میللی (PAO)و ته‌ندروستی جیهانی (WHO) له ڕۆژی دووشه‌ممه (26/7/2010) خولێكیان كرده‌وه له ناحیه‌ی شۆڕش له ژێر ناونیشانی (چۆنێتی پێشكه‌ش كردنی هاوكاری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی) كه تێیدا (25) چالاكوانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ به‌شدارییان كردبوو، به‌شداربووانیش پێك هاتبوون له زانایانی ئایینی و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مامۆستای خوێندنگاكان و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ناو ئه‌وانه‌شدا سێ زانای ئایینی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی خوله‌كه بوون و له كۆتاییدا هه‌ر یه‌ك له لێپرسراوی لقی چه‌مچه‌ماڵ مامۆستا وه‌هاب سه‌نگاوی له‌گه‌ڵ مامۆستایان ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن و سامان عوسمان خوله‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند تر كرد به سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان و ئه‌وه‌شیان بۆ ئاماده‌بووان ڕونكرده‌وه كه ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌وپه‌ڕی بایه‌خی به‌هه‌ر دوولایه‌نی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌كان داوه و نموونه‌شیان به كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (دروودی خوای له‌سه‌ر) هێنایه‌وه كه چۆن پێشه‌نگ بووه بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان و به‌هێزكردنی لایه‌نی ده‌روونی و مامه‌له كردن به جوانترین شێوه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا له‌به‌رامبه‌ریشدا دكتۆر گۆران ڕاهێنه‌ری ده‌روونی و پێشكه‌شكاری بابه‌ته‌كانی خوله‌كه ستایشی ڕۆڵی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و به‌ڵێنی زیاتر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دا له پێناو به‌ره‌و پێش بردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی .
شیاوی گوتنه كه له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا زانایانی ئایینی ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رچاو ده‌بینن و هاوكارن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كاندا له پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی گرفت و كێشه‌كان .
|