یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان به‌شداری خۆپیشاندانی دژ به‌ په‌لاماری فڕۆكه‌ جه‌نگه‌كانی توركیا ده‌كات‌و چه‌ند چالاكیه‌كي ديكه ئه‌نجام ده‌دات
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/01/2012 : 14:12:43
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ

ڕۆژی شه‌ممه‌ 31/12/2011 شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه‌ پێكهاتبو‌و له‌ مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق‌و، مامۆستا سید نجم الدین ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای لق ‌و، چه‌ند مامۆستایه‌كی تر، له‌ ماڵی كریم ئاغای هه‌مه‌‌وه‌ند ئاماده‌ی كۆڕێك بو‌ون كه‌، له‌لایه‌ن رێكخرا‌وی ئاشتی خێرخوازی یه‌‌وه‌ سازكرابو‌و.

ئه‌مه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه‌ ئاماده‌ی كۆڕه‌كه‌ بوون‌و، كه‌ ئامانج لێی ‌وه‌رگرتنی ڕا‌و سه‌رنج ‌و پێشنیاری ئاماده‌بووان بو‌و، به‌ مه‌به‌ستی سازدانی كۆنفرانسێك له‌لایه‌ن ڕێكخرا‌وی نا‌وبرا‌وه‌‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، بۆ لێكنزیكردنه‌‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌‌و ئایین ‌و بیر‌و بۆچو‌ونه‌ جیا‌وازه‌كان له‌ یه‌كتر له‌ هه‌رێم.


ڕۆژی دواترو له‌ به‌رواری 1/1/2012، شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان، كه‌ پێكهاتبو‌و له‌ مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق ‌و، مامۆستا محمد تاڵه‌بانی ‌و، مامۆستا ئه‌نور زه‌نگه‌نه‌‌و، مامۆستا أیوب علی كارگێڕانی لق ئاماده‌ی گردبو‌ونه‌‌وه‌یه‌كی جه‌ما‌وه‌ریی بو‌ون، كه‌ له‌لایه‌ن پارته‌ سیاسییه‌كان ‌و ڕێكخرا‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌‌وه‌ سازكرابو‌و بۆ ناره‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌تا‌وانی كوشتنی زیاتر له‌ 35 ها‌وڵاتی سڤیلی كورد له‌لایه‌ن فرۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی شه‌رناخ.

ئه‌مه‌و له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین در‌وشم ‌و هۆنرا‌وه‌‌و سر‌ودی نه‌ته‌‌وه‌یی خوێندرایه‌‌وه‌‌و، هه‌ر‌وه‌ها به‌یاننامه‌ی فه‌رمی به‌نا‌وی دانیشتوان ‌و پارت ‌و ڕێكخرا‌وه‌كانی سنوره‌كه‌‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسی لقی یه‌كێتی زانایانه‌‌وه‌ خوێندرایه‌‌وه‌ .

پاشان ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ، لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان كۆبو‌ونه‌‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ‌و فرا‌وانی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ستافی لق‌و، كۆبونه‌وه‌كه‌ زیاتر له‌ 2 كاتژمێری خایاند، تیایدا به‌ڕێز لێپرسرا‌وی لق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیای كرد بۆ سه‌ر هه‌رێمی شه‌رناخ له‌ كوردستانی باكو‌ور‌و، دا‌واشی كرد كه‌ پێویسته‌ وتاربێژه‌كانی سنوره‌كه‌ ئه‌‌و بابه‌تانه‌ بۆ ها‌وڵاتیان ر‌وون بكه‌نه‌‌وه‌، هه‌ر‌وه‌ها ئاراسته‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی خوێنده‌‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، خشته‌ی ساڵی نوێ‌ ی ده‌‌وامكردنی نا‌و باره‌گای لقی ڕاگه‌یاند‌و، ئاماژه‌ی به‌ كار‌و چاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرد له‌ ما‌وه‌ی ساڵی رابرد‌و‌ودا‌و، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگیدان به‌ بواری كارگێڕی له‌ هه‌مو‌و دامه‌زرا‌وه‌یه‌كدا .