رۆژی (27/7/2010) دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له هوتێلی چوارچرا له هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌ست.
مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی وه‌ك راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كرد، له كۆنگره‌كه‌دا چوار پرسیاری له دكتۆر قه‌ره‌داغی كرد.
له پرسیاری یه‌كه‌مدا، دكتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان په‌كه‌كه‌ی به تیرۆریست ناوبرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خراپی له كوردستان هه‌بوو، ئێوه راتان له‌و باره‌وه چییه؟
دكتۆر قه‌ره‌داغی گووتی: ئه‌گه‌ر قه‌ره‌زاوی قسه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی دابێت، ئه‌وه رای تایبه‌تی خۆیه‌تی‌و، یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لێی به‌رپرس نییه، چونكه رای خۆیه‌تی‌و به‌ناوی یه‌كێتی زانایان قسه‌ی نه‌كردووه، له بیریشمان نه‌چێت، دكتۆر قه‌ره‌زاوی باسی په‌كه‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو باسی خودی كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه‌ی كردووه، كه ئه‌نجامی داون.
هه‌روه‌ها قه‌ره‌زاوی كێشه‌ی كورد به كێشه‌یه‌كی ره‌وا ده‌زانێ، من چه‌ندان جار له زاری ئه‌وه‌وه بیستوومه گووتوویه‌تی: گه‌لی كورد گه‌لێكی سته‌ملێكراو‌و به‌ش خوراوه مافی خۆیه‌تی وه‌ك سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهان حكومه‌تیان هه‌بێ‌و سه‌ربه‌خۆ‌و ئازاد بن.
ده‌رباره‌ی رۆڵی راگه‌یاندنی كوردیش پێی وابوو: پێویسته راگه‌یاندنه‌كان رۆڵی ئیجابی ببینن، بۆیه داوا له راگه‌یاندنی كوردی ده‌كه‌م دۆست بۆ كورد په‌یدا بكه‌ن نه‌ك دوژمن‌و، شتی بچووك به‌م شێوه‌یه گه‌وره نه‌كه‌ن، بۆیه ئێمه له یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له به‌رنامه‌مانه به جددی كار بۆ كێشه‌ی گه‌له ژێر ده‌ست‌و چه‌وساوه‌كان بكه‌ین، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی گه‌لی كورد.
هه‌ر ده‌رباره‌ی قسه‌كانی قه‌ره‌زاوی گووتی: قسه‌كانی ئه‌و فه‌توا نه‌بووه، به‌ڵكو ئیدانه‌ی ئه‌و كارانه بووه، كه په‌كه‌كه كردوویه‌تی.
له پرسیاری دووه‌م: ئایا یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان هیچ باكگراوندێكی سیاسی هه‌یه؟
قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت: ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه هیچ باكگراوندێكی سیاسی هه‌بێت، بۆیه‌ش هه‌موو سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی به باشترین شێوه پشتیوانیمان ده‌كه‌ن.
ده‌رباره‌ی گله‌یی یه‌كێتی زانایان بۆ به‌شدارینه‌كردنیان قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت: ئێمه میساقمان له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كان هه‌یه، هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بیه‌وێت، ئێمه به ره‌سمی دوو ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه به‌ناوی رێكخراوه‌كه وه‌رده‌گرین، بۆیه من پشتیوانی له‌و داوایه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌م.
بۆ زانایانی كوردستانی قه‌ره‌داغی گووتی: به‌رنامه‌ی باشمان پێیه، كه بتوانین كار بۆ زانایانی ئایینی له هه‌موو جیهان بكه‌ین، وه ئاماده‌شم په‌یامی زانایانی كوردستان به گشت زانایانی جیهان بگه‌یه‌نم. |