له پیشهاتێكی چاوه‌روان نه‌كراو‌و سه‌یردا، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیلی دوودڵی‌و نیگه‌رانی خۆیان راگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر پرۆگرامی ته‌له‌فزیۆنیكی وڵاتی مالیزیا، كه به‌رنامه‌كه پێكهاتووه له سازدانی پێشبڕكێیه‌ك بۆ كۆمه‌ڵێك گه‌نج، تێیدا پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا یه‌كێكیان ببی به بانگخوازی ئیسلامی.
رۆژنامه‌ی (یه‌دیعوت ئه‌حرۆنۆت) رایگه‌یاند: نیگه‌رانی ئیسرائیل زیاتر له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، كه پرۆگرامه‌كه له كه‌ناڵێكی فه‌رمیه‌وه په‌خش ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه به‌ره‌و ئاراسته‌یێكی ئیسلامیانه ده‌روا‌و، ده‌بوایه له جیاتی ئه‌مه پیشبركی په‌خش بكات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان هان بدات ببن به ئه‌ستێره‌ی گۆرانی‌و مۆسیقا.
شایانی باسه له پرۆگرامه‌كه‌دا گه‌نجانی مالیزی پیشبركێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وتاردان‌و پێشكه‌شكردنی وتاری ئایینی به ره‌وانترین‌و ئاسانترین شێوه.
|